بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٦ ئەفغانستان دەهەژێنێت

لە ١٤ی کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی شاری جەلالئابادی وڵاتی ئەفغانستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٦ رووی دا.
ناوەندی لێکۆلینەوەکانی جیۆلۆجیکی ئەمریکا ڕاگەیاند، لە ١٤ی کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی شاری جەلالئابادی ئەفغانستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٦ بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر رووی دا.
ناوەندی لێکۆلینەوەکانی زانستی زەویی ئەلمانیا ڕاگەیاند کە بوومەلەرزەکە بە گوڕی ٦.٢ رووی داوە.
لە ٣١ی ئاب لە پارێزگای کونەری وڵاتی ئەفغانستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ رووی دابوو و لە ئەنجامی رووداوەکەدا زیاتر لە ٢ هەزار و ٢٠٥ کەس گیانیان لەدەستدابوو و ٣ هەزار و ٦٤٠ کەسیش بریندار بوبوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵ و ١٢ هەزار و ٥٠٠ ئافرەت شەهید بوون. هەروەها کارمەندانی چاودێری تەندروستی و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی شارەوانییەکان لە هێرشەکاندا کرانە ئامانج.
لە وڵاتی سوودان لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی زێڕ لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٢٠ کەسیش لە ژێر کانە ڕوخاوەکەدا گیریان خواردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشی کردە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی قودس و لانیکەم ١٦ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
ئازەربایجان ڕێگەی بە نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا دا کە لە گەشتەکەی بۆ دەرەوەی وڵات ئاسمانی ئازەربایجان بەکاربهێنێت.