سەرۆکی گشتی هودا پار بۆ پرسە و سەرەخۆشی سەردانی باڵیۆزخانەی ئەفغانستان دەکات

زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بۆ پرسە و سەرەخۆش سەردانی باڵیۆزخانەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە ئەنقەرە کرد.
لە ٣١ی ئاب لە پارێزگای کونەری ئەفغانستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ رووی دابوو و لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا هەزاران کەس گیانیان لەدەستدابوو و بریندار بوبوون.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بۆ پرسە و سەرەخۆش سەردانی باڵیۆزخانەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە ئەنقەرە کرد.
سانع الله فەراهمەند باڵیۆزی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە ئەنقەرە پێشوازی لە شاندی هودا پار کرد کە پێکهاتبوو لە سەرۆکی گشتی زەکەریا یاپجیئۆغلو، حوسێن یلماز سکرتێری گشتی و یونس ئەمیرئۆغلو یاریدەدەری سەرۆکی گشتی.
"پرسە و سەرخۆشیمان پێشکەشی گەلی دۆست و برای ئەفغانستان دەکەم"
یاپجیئۆغلو لە دەفتەری پرسە لە باڵیۆزخانەکە نووسیەتی، "پرسە و سەرەخۆشی و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ خەڵکی دۆست و برای ئەفغانستان دەکەم. خوای گەورە هەموو خاکە ئیسلامیەکان لە کارەسات و بەڵا بپارێزێت. ڕەحم بەو خوشک و برایانەمان بکات کە لە بوومەلەرزەدا گیانیان لەدەستدا. چاکبوونەوەیەکی خێرا و پڕ خێر بە بریندارەکان ببەخشێت. ئامین. وەک هەمیشە لەگەڵ خوشک و برا ئەفغانییەکانمان لە پشتیوانی و هاودەنگی یەکتردا دەوەستین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٧٦ کەس کە ١٣٤یان منداڵن.
حەماس جەختی لەوە کردەوە کە جینۆسایدی ٧٠٠ ڕۆژەی رژێمی سەهیۆنی لە غەززە یەکێک لە خوێناویترین کۆمەڵکوژییەکانی مێژوویە.
عبدالملک الحوثی ڕابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ڕاگەیاند، هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر کە بە پشتیوانی ئەمریکا ئەنجام دەدات "شەرمی سەردەمە" و یەمەن بێ ڕاوەستان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین.