عبدالملک الحوثی: ئوممەت لەبارەی مرۆیی، ئەخلاقی و دینی لە ناو دابەزینێکی قوڵدایە

عبدالملک الحوثی ڕابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ڕاگەیاند، هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر کە بە پشتیوانی ئەمریکا ئەنجام دەدات "شەرمی سەردەمە" و یەمەن بێ ڕاوەستان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین.
عبدالملک الحوثی ڕابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ئیدانەی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر خەڵکی فەلەستین کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هێرشانەی بە هاوکاری ئەمریکا ئەمریکا دەدرێن "تاوانی سەدە و ڕەزاڵەتی سەردەم"ـن و سەرچاوەی "شەرمن بۆ ئەوانەی هاوکاری دەکەن."
الحوثی بە بۆنەی مەولودی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ٢ ساڵ بە سەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر تێدەپەڕێت و بەهۆی گەماڕۆی رژێمی داگیرکەر برسێتی بڵاو بووە و تەنانەت ڕێگە نادرێت شیری منداڵیش بچێتە بۆ ناو غەززە.
حوثی باسی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر هەموو ڕۆژێک بەردەوامە لە پێشێلکارییەکانی لە مزگەوتی ئەقسا و کەرتی ڕۆژئاوا و کەسانێک لە بەرامبەر رووداوەکە بێ دەنگن و ئەم دۆخە ناتوانێت بەرپرسیارەکان ببپارێزێت.
ڕابەری انصارالله جەختی لەوە کرد کە ئەو ستەمەی بە سەر خەڵکی فەلەستیندا دێن نیشان دەدەن کە "ئوممەت لەبارەی مرۆیی، ئەخلاقی و دینی لە ناو دابەزینێکی قوڵدایە."
ناوبراو وتی، "پلانی سەهیۆنی تەنها بە فەلەستین سنووردار نییە؛ تاوانبارانی گەورە بە ئامانجی 'ئیسرائیلی گەورە' بەردەوامن لە پرۆژەکەیان کە ناوچەکە دەکاتە ئامانج."
حوثی لە بەردەوامی جەخت لە پشتیوانی یەمەن بۆ خەڵکی فەلەستین کرد و وتی، "دەبێت تەواوی خاوەن ویجدانەکان بۆ ڕاگرتنی جینۆساید و سیاسەتی برسێتی رژێمی سەهیۆنی دەستبەکار بن. ئەم دۆخەی ئوممەت، ئوممەت بەرەو کارەسات دەبات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٧٦ کەس کە ١٣٤یان منداڵن.
حەماس جەختی لەوە کردەوە کە جینۆسایدی ٧٠٠ ڕۆژەی رژێمی سەهیۆنی لە غەززە یەکێک لە خوێناویترین کۆمەڵکوژییەکانی مێژوویە.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بۆ پرسە و سەرەخۆش سەردانی باڵیۆزخانەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە ئەنقەرە کرد.