لەگەڵ گەماڕۆی سەهیۆنییەکان ٤٠ هەزار مسوڵمان لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە

لەگەڵ گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە قودس دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی وەک هەموو هەفتەیەک ئەم هەفتەیەش ڕێگری لە چوونەوەی مسوڵمانەکان بۆ ناو مزگەوتی ئەقسا کرد. بەڵام لەگەڵ تەواوی ڕێگرییەکان دەیان هەزار کەس لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
دایرەی وەقفەکانی ئیسلامی قودس ڕاگەیاند، نزیکەی ٤٠ هەزار کەس لە مزگەوتی ئەقسا نوێژیان کردووە و بۆ شەهیدەکانی غەززە و کەناری ڕۆژئاوا دوعایان کردووە.
پێش لە نوێژ داگیرکەران لە شاری قودس سەدان بەربەستی ئاسنییان دانا. داگیرکەران بە تایبەت هەوڵیان دا ڕێگری لە چوونەوەی گەنجەکان بۆ ناو مزگەوت بکەن و ڕێگریان لە چوونەوەی ژمارەیەکی زۆر کەس بۆ ناو مزگەوتەکە کرد.
بەڵام تەواوی هەوڵەکان مسوڵمانەکانی فەلەستینی لە قودس و کەرناری ڕۆژئاوا روویان لە مزگەوتی ئەقسا کرد و ئیرادەیەکی بەهێزیان نیشان دا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هۆز و خەڵکی غەززە بە خۆشەویستی و سوپاسگوزارییەوە فلۆتیلای بەرخۆدانی جیهانی کە ناوی لێنراوە "کاروانی سەدە"یان لە باوەش گرت.
لە درێژەی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە، لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینیەوە تا ئێستا ٧٠ فەلەستینی شەهید بوون. بۆردومان و هێرشەکان ماڵ و خێمە و خەڵکی مەدەنیان کردە ئامانج کە چاوەڕێی یارمەتییەکان بوون.
لە سریلانکا لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٦ کەسیش بریندار بوون.
کەتائیبی قەسام گرتە ڤیدیۆییەکانی ئەسیرێکی سەهیۆنی بڵاو کردەوە. لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا کە لە ئۆتۆمبێلێکدا گیراوە کە بەناو کەرتی وێرانکراوی غەززەدا دەڕوات، ئەسیرەکە دەڵێت، "ئێمە پێمان وابوو ئەسیرەکانی حەماسین، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە ئێمە ئەسیرەکانی حکومەتەکەمانین بە سەرۆکایەتی نەتانیاهۆ و بن گڤیر و سمۆتریچ."