کۆمەڵکوژی لە غەززە: لە یەک ڕۆژدا ٧٠ شەهید

لە درێژەی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە، لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینیەوە تا ئێستا ٧٠ فەلەستینی شەهید بوون. بۆردومان و هێرشەکان ماڵ و خێمە و خەڵکی مەدەنیان کردە ئامانج کە چاوەڕێی یارمەتییەکان بوون.
هێرشەکان لە غەززە کە لە دوێنێوە بەردەوامن، کۆمەڵکوژییەکی نوێی لێکەوتەوە. بەپێی سەرچاوە تەندروستییەکان، ڕۆژی هەینی لانیکەم ٧٠ فەلەستینی شەهید بوون.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە هێرشەکان لە زۆرێک لە ناوچەکانی شارەکەدا چڕبوونەتەوە و ماڵ و خێمەکانیان و خەڵکی سڤیل کراونەتە ئامانج. بەهۆی بۆردومانەکەوە ژمارەیەکی زۆر لە ماڵەکان بە تەواوی وێران بوون و چادرەکانی نیشتەجێبوونی خێزانە ئاوارەکانیش پارچە پارچە بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ٨ کەس لە داروپەردووەکان ڕزگارکراون و ٩ کەسی دیکەش بەهۆی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە. بەهۆی تەقەکردن لە خەڵکی مەدەنی کە لە ڕیزدا چاوەڕێی یارمەتییەکان بوون، ٩ کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوە تەندروستییەکان لە ناوچەکە نیگەرانیان دەربڕی کە ژمارەی شەهیدەکان و بریندارەکان زیاتر دەبێت لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشی کردە سەر مەدەنییەکان کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٧ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٦ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٨٢ کەس کە ١٣٥یان منداڵن.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، "دانوستانێکی زۆر قووڵ" لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس ئەنجام دەدات.
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی جەژنی قورباندا بۆ ساڵی ٢٠٢٥، کاروانی ئومێد گۆشتی ئەو قوربانیانەی لە هیندستان سەربڕدراون گواستەوە دوبەی بۆ پاراستن و دوای قوتوکردنیان گەیاندە غەززە.