کاروانی ئومێد گۆشتی قوربانی لە قوتودا گەیاندە غەززە

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی جەژنی قورباندا بۆ ساڵی ٢٠٢٥، کاروانی ئومێد گۆشتی ئەو قوربانیانەی لە هیندستان سەربڕدراون گواستەوە دوبەی بۆ پاراستن و دوای قوتوکردنیان گەیاندە غەززە.
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی جەژنی قورباندا بۆ ساڵی ٢٠٢٥، کاروانی ئومێد، بە پاڵپشتی خێرخوازان لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان قوربانی سەربڕی.
لەو چوارچێوەیەدا کاروانی ئومێد گۆشتی قوربانییەکان کە بە پێی شێوازی ئیسلامی لە ناوچە موسڵمانەکانی هیندستان سەربڕدرابوون، دوای ئەوەی لە دوبەی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی لە قوتودا کرابوو، گەیاندە غەززە.
ئاژەڵە قوربانییەکان کە بە پاڵپشتی خێرخوازان سەربڕدراون، لە ژێر بارودۆخی پاکوخاوێنیدا بڕدراون و لە ڕێگەی زنجیرەی ساردەوە گەیەندراونەتە دامەزراوەیەکی پرۆسێسکردن و قوتوکردنی گۆشت لە دوبەی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی.
لە پرۆسەی قوتوکردندا خۆراکە قوتووەکان بەبێ بەکارهێنانی هیچ ماددەیەکی پارێزەر ئامادە کران، و لە ژێر بارودۆخێکی پاکدا خرانە ناو پاکەتەکانەوە.
دوای پرۆسەی لیبڵکردن و وشککردنەوە و پاکەتکردن، قوتوکان ئامادە کران بۆ ناردن و ڕەوانەی ئەو کەسانە کران کە پێویستیان پێیەتی لە غەززە.
ئەو گۆشتە قوتوکراوانەی لێرەوە ڕەوانەی غەززە دەکران، سەرەڕای بارودۆخی سەختی غەززە، گەیشتنە شوێنی دیاریکراوی خۆیان.
بەرپرسانی کاروانی ئومێد ڕایانگەیاند کە هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ ئەوەی بەخشینەکانی خێرخوازان بە وردترین شێوە بگاتە شوێنی مەبەست و دەڵێن، "ئەو ئاژەڵە قوربانیانەی کە لە جەژنی قورباندا بەخشیوتانە بە وردی پارێزراون و ئێستا گەیشتوونەتە غەززە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵ و ١٢ هەزار و ٥٠٠ ئافرەت شەهید بوون. هەروەها کارمەندانی چاودێری تەندروستی و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی شارەوانییەکان لە هێرشەکاندا کرانە ئامانج.
لە وڵاتی سوودان لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی زێڕ لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٢٠ کەسیش لە ژێر کانە ڕوخاوەکەدا گیریان خواردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشی کردە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی قودس و لانیکەم ١٦ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
ئازەربایجان ڕێگەی بە نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا دا کە لە گەشتەکەی بۆ دەرەوەی وڵات ئاسمانی ئازەربایجان بەکاربهێنێت.