خەڵکی غەززە پشتیوانییەکی گەورە بۆ "کاروانی سەدە" نیشان دەدەن

هۆز و خەڵکی غەززە بە خۆشەویستی و سوپاسگوزارییەوە فلۆتیلای بەرخۆدانی جیهانی کە ناوی لێنراوە "کاروانی سەدە"یان لە باوەش گرت.
هۆز و توێژەکانی دانیشتوانی غەززە بە جۆش و خرۆشەوە پشتگیریان لە فلۆتیلای بەرخۆدانی جیهانی کرد کە بە مەبەستی شکاندنی گەمارۆکە دەستی پێکرد.
یەکێتی عەشیرەتەکانی غەززە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕاگەیاند، "ئەم کاروانە بەرەکەتدارە بە ئیرادەی ئازادەکان دەجوڵێت. غەززە تەنیا نییە، ماڵ و چادر و دڵمان کراوەیە بۆ هەموو ژن و پیاوە ئازادەکان کە دەست بەو گەشتە پیرۆزە دەکەن."
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم دەستپێشخەرییە چرایەکی و "ئەم هەنگاوە نیشانی دەدات کە دەنگمان گەیشتووەتە ویژدانی جیهان."
داوا لە خەڵکی غەززە کرا کە بە توندی پشتیوانی خۆیان بۆ کاروانەکە نیشان بدەن و هاتووە، "با هەموومان سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ ئەم قارەمانانە دەرببڕین کە بەرەو غەززە بەڕێکەوتوون."
فلۆتیلای خۆڕاگری جیهانی بۆ شکاندنی ئەو گەمارۆیەی کە ساڵانێکە لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە سەپاندبوو، لە دەریای ناوەڕاستەوە بەڕێکەوت. فلۆتیلاکە چالاکوانانی سەرانسەری جیهان لەخۆدەگرێت. لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، چاوەڕوان دەکرێت دەیان چالاکوان و کەشتی نوێ کە چەندین تۆن یارمەتی مرۆیی هەڵدەگرن، پەیوەندی بەو بەلەمەوە بکەن.
بەم شێوەیە ئەم بزووتنەوەیە کە یەکێکە لە گەورەترین دەستپێشخەرییە جیهانییەکان کە لە ڕێگەی دەریاوە بە ناوی هاوپشتی مرۆڤایەتییەوە ئەنجام دەدرێت، بێدەنگی سیاسەتی نێودەوڵەتی دەشکێنێت و ویژدانی بەکۆمەڵی مرۆڤایەتی ئاشکرا دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا زیاتر لە ٢٠ هەزار منداڵ و ١٢ هەزار و ٥٠٠ ئافرەت شەهید بوون. هەروەها کارمەندانی چاودێری تەندروستی و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی شارەوانییەکان لە هێرشەکاندا کرانە ئامانج.
لە وڵاتی سوودان لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی زێڕ لانیکەم ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٢٠ کەسیش لە ژێر کانە ڕوخاوەکەدا گیریان خواردووە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشی کردە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی قودس و لانیکەم ١٦ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
ئازەربایجان ڕێگەی بە نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا دا کە لە گەشتەکەی بۆ دەرەوەی وڵات ئاسمانی ئازەربایجان بەکاربهێنێت.