ژمارەی کوژراوەکانی ئۆپڕاسیۆنەکەی قودسی داگیرکراو گەشتە ٦ کەس

لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی چەکداری لە قودسی داگیرکراو ٦ داگیرکەر کوژران و هەنێکیان بە سەختی ١٦ داگیرکەریش بریندار بوون. چالاکڤانەکان شەهید بوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی میدیاکانی داگیرکەر، ٢ خۆڕاگری لە ناو پاسێک تەقەیان لە داگیرکەران کردووە.
کەناڵەکانی سەهیۆنی ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا ژمارەی کوژراوەکان گەشتە ٦ کەس و هەنێکیان بە سەختی ١٦ کەسیش بریندار بوون.
دەستنیشان کرا، موجاهیدەکان دوای شەڕ لەگەڵ پۆلیسەکان شەهید بوونەتە.
شاهێدحالەکان باس لەوە دەکەن کە بەهۆی گەماڕۆی توندی داگیرکەران هەزاران فەلەستینی ناتوانن بچنە شوێنی کار و زانکۆکانیان و هەنێکیان دوای چەندین کاتژمێر مانەوە ناچار ماون بگەڕێنەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر باڵەخانەیەک کە بەرپرسانی حەماس تێدابوو کردە ئامانج.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین سووتاندنی گوندەکانی کەرتی ڕۆژئاوا و داوای تۆڵەسەندنەوە لە خەڵک لە لایەن بەناو وەزیرەکانی حکوومەتی رژێمی سەهیۆنی بە توندی ئیدانە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سیاسەتانە تاوانێکی ڕوون.
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕاگەیاند کە ڕێگریان لە دزەکردنی "هیزێکی تایبەت"ـی سوپای داگیرکەر کردوون و دوای ئۆپڕاسیۆنەکە دەستیان بە سەر ژمارەیەکی زۆر ئامێری سەربازی و هەواڵدەریدا گرتوون.
ڕێکخراوی بەرگری شارستانی غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا پێنج باڵەخانەی بەرز و سەدان خێمە وێران کران و هەزاران خێزان بێ ماڵ و حاڵ بوون و "غەززە دەسوتێت، مرۆڤایەتی لەناو دەچێت" و داوای هاوکاریی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.