پەرلەمانتار فاروق دینچ: هیچ هێرشێک ناتوانێت ئێمەی لە سەر ڕێگاکەمان لاببات

فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار کە بۆ بەشداری لە فلۆتیلای سومود لە تونسە دوای هێرش سەر کەشتیێکی فلۆتیلاکە ڕاگەیاند کە هی هێرشێک ناتوانێت ڕێگری لەوان بکات.
ئەمشەو بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش بۆ سەر کەشتیێکی فلۆتیلای سومود ئەنجام درا کە بۆ تێکشکانی گەماڕۆی سەر غەززە بەڕێوەکەوتووە و ئێستا لە تونس لەنگەر داناوە.
دوای هێرشەکە فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار سەبارەت بە هێرشەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و جەختی لەوە کرد کە دەبێت هەموو کەس پشتیوانی لە کاروانەکە بکەن.
فاروق دینچ لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاند، "خوشک و برایانی بەڕێز! وەک دەزانن ئێستا لە تونسین. ئێستا بە درۆن هێرشێک بۆ سەر کەشتیێکمان لە بەندەر ئەنجام درا. هیچ هێرش و هەڕەشەیەک ناتوانێت ڕێگری لە ئێمە بکات. ئێمە بەرەو غەززە بەڕێدەکەوین و کۆتایی بە جینۆساید دەهێنین. دەبێت بەم وەسیلەیە هەموو کەس لە هەر شوێنێک بن پشتیوانی لەم فلۆتیلایە بکەن. دەبێت لە سەر بەهای هاوبەشی مرۆڤایەتی کۆببین و بە شێوەیەکی روون هەڵوێستەکەمان لە دژی ئەم ستەم و جینۆسایدە بپارێزین. بەردەوام دەبین لە بوون لەگەڵ دۆزی مافدار و مەشرووعی غەززە و فەلەستین. هیچ هەڕەشە و هێرشێک ناتوانێت ئێمەی لە سەر ڕێگاکەمان لاببات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر باڵەخانەیەک کە بەرپرسانی حەماس تێدابوو کردە ئامانج.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین سووتاندنی گوندەکانی کەرتی ڕۆژئاوا و داوای تۆڵەسەندنەوە لە خەڵک لە لایەن بەناو وەزیرەکانی حکوومەتی رژێمی سەهیۆنی بە توندی ئیدانە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سیاسەتانە تاوانێکی ڕوون.
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕاگەیاند کە ڕێگریان لە دزەکردنی "هیزێکی تایبەت"ـی سوپای داگیرکەر کردوون و دوای ئۆپڕاسیۆنەکە دەستیان بە سەر ژمارەیەکی زۆر ئامێری سەربازی و هەواڵدەریدا گرتوون.
ڕێکخراوی بەرگری شارستانی غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا پێنج باڵەخانەی بەرز و سەدان خێمە وێران کران و هەزاران خێزان بێ ماڵ و حاڵ بوون و "غەززە دەسوتێت، مرۆڤایەتی لەناو دەچێت" و داوای هاوکاریی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.