رژێمی داگیرکەر فەرمانی چۆلکردنی غەززە دەدات: داوای چۆلکردنی زیاتر لە ١ ملیۆن فەلەستینی کرا

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی فەرمانی چۆلکردنی باکووری غەززەی دایەوە و هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و باشووری چڕکردەوە و مەدەنییەکان جارێکی دیکە ڕووبەڕووی خەتەرێکی گەورە بوونەتە.
سوپای رژێمی داگیرکەر ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێک بانگێشتی چۆڵکردنی بەپەلەی باکووری شاری غەززەی کرد و داوای کرد کە خەڵک بەرەو ناوچەی ڕەشید لە باشوور بچەن.
رژێمی داگیرکەر ڕاگەیاند کە دەستی بە هێرشەکانی "گەورە بۆ سەر ناوچە" دەکەن.
ئەڤیخای ئەدرەعی وتەبێژی سوپای داگیرکەر لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس هەڕەشەی کرد کە دەستی بە هێرشی چڕ بۆ سەر غەززە دەکەن.
ئەدرەعی باسی لەوە کرد کە مانەوە لە شاری غەززە "زۆر خەتەرناک دەبێت" و بانگێشتی ملیۆنێک فەلەستینی لە غەززە کرد کە "بەپەلە" بچنە ناوچەی مەواسی لە باشووری غەززە.
ڕاگەیەندراوەکە لە کاتێکدا بڵاو کرا کە دەست بە هێرشەکانی چڕی تۆپهاوێژ و ئاسمانی کرابوو.
ئەمڕۆ بەیانی سوپای داگیرکەر شاری خان یونسی کردە ئامانج.
هەروەها لە باکوور و ناوەڕاستی شاری غەززە ژمارەیەکی زۆر خانوو و گەڕەک ڕوخێندران.
لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر باڵەخانەیەک لە نزیکەی کەمپی شاتی ژمارەیەکی زۆر مەدەنی بریندار بوون.
بەرپرسانی خۆجێ باس لەوە دەکەن کە ئەم جۆرە هێرشانە و کۆچی زۆرەمڵێ دەبنە هۆی قوڵتربوونی قەیرانی مرۆیی لە غەززە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر باڵەخانەیەک کە بەرپرسانی حەماس تێدابوو کردە ئامانج.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین سووتاندنی گوندەکانی کەرتی ڕۆژئاوا و داوای تۆڵەسەندنەوە لە خەڵک لە لایەن بەناو وەزیرەکانی حکوومەتی رژێمی سەهیۆنی بە توندی ئیدانە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سیاسەتانە تاوانێکی ڕوون.
سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕاگەیاند کە ڕێگریان لە دزەکردنی "هیزێکی تایبەت"ـی سوپای داگیرکەر کردوون و دوای ئۆپڕاسیۆنەکە دەستیان بە سەر ژمارەیەکی زۆر ئامێری سەربازی و هەواڵدەریدا گرتوون.
ڕێکخراوی بەرگری شارستانی غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا پێنج باڵەخانەی بەرز و سەدان خێمە وێران کران و هەزاران خێزان بێ ماڵ و حاڵ بوون و "غەززە دەسوتێت، مرۆڤایەتی لەناو دەچێت" و داوای هاوکاریی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد.