٣ ڕۆژنامەنووسی دیکە لە غەززە کوژران

لە هێرشەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، ٣ ڕۆژنامەنووسی دیکەی فەلەستینی شەهید بوون.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەتەوە لە غەززە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە دوایین هێرشەکانی سوپای داگیرکەردا ٣ ڕۆژنامەنووسی دیکە شەهیدبوون، بەمەش ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە کوژراون، گەیشتە ٢٥١ کەس.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە هێرشەکانی ئەم دواییەدا، محەمەد کوەیفی لە ئاژانسی هەواڵی شیهاب، ئەیمەن هانیە کە وەک کامێرامان لە میدیای ئەلمەنارە کاری کردووە و ئیمان زەمیلی پەیامنێری تۆڕی هەواڵی فەلەستین کوژراون.
سەرچاوە تەندروستییەکانی غەززە ڕایانگەیاند، لە هێرشێکدا بۆ سەر خێمەیەک کە لەسەربانی ماڵەکەی دانرابوو لە گەڕەکی نەسر لە غەززە، ڕۆژنامەنووس کوەیفی کوژرا.
نووسینگەی ڕاگەیاندن لە بەیاننامەکەیدا بە توندترین شێوە کوشتنی سیستماتیکی ڕۆژنامەنووسانی شەرمەزار کرد و داوای لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان و ڕۆژنامەنووسانی عەرەب و هەروەها هەموو ڕێکخراوە ڕۆژنامەگەرییەکان کرد کە هێرشەکانی سەر کارمەندانی ڕاگەیاندنی فەلەستینی ئیدانە بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٩٦٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٥ هەزار و ٣١٢ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٢٨ کەس کە ١٤٦یان منداڵن.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵات ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەی غاز کە هەفتەی ڕابردوو لە یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگا سەرەکییەکانی مەکسیکۆ سیتی پایتەختی مەکیسک رووی دا، گەیشتە ١٤ کەس.