رووداوی هاتوچۆ لە مەکسیک: ١٥ کوژراو و ٣ بریندار

لە وڵاتی مەکسیک لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان مینیپاسێک و بارهەڵگرێک ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە ١٢٧مین کیلۆمەتری ڕێگای مەریدا-کامپیچ لە نێوان مینیپاسێکی هەڵگری کرێکاران و بارهەڵگرێک رووی دا.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.
تیمەکانی فڕیاگوزاری رەوانەی ناوچەکە کران.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٩٦٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٥ هەزار و ٣١٢ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٢٨ کەس کە ١٤٦یان منداڵن.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵات ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەی غاز کە هەفتەی ڕابردوو لە یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگا سەرەکییەکانی مەکسیکۆ سیتی پایتەختی مەکیسک رووی دا، گەیشتە ١٤ کەس.