حەماس: نەتانیاهۆ بەرپرسیارە لە چارەنووسی دیلەکان و سیاسەتە تاوانکارییەکانی هیچ ئەنجامێکی نابێت

بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی حەماس ڕاگەیاند، "نەتانیاهۆ بەرپرسیارە لە چارەنووسی دیلەکان و سیاسەتە تاوانکارییەکانی هیچ ئەنجامێکی نابێت."
بە پێی هەواڵێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بەردەوامیی هێرشی دڕندانەی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شاری غەززە، لە ڕێگەی بۆمبارانکردنی گەڕەکە نیشتەجێبووەکان، ڕووخاندنی تاوەرەکان و ئاوارەکردنی زۆرەملێی هاووڵاتیانی مەدەنی، تاوانێکی تەواوەتییە لە چوارچێوەی جینۆساید و پاکتاوی نەژادیدا. ئەم هێرشانە لە کاتێکدا بەردەوامن کە شکست و لاوازیی نێودەوڵەتی لە ڕاگرتنیاندا ئاشکرایە و هیچ ئیرادەیەکی پتەو بۆ سزادانی ئەنجامدەران بوونی نییە.
حەماس جەختی کردەوە کە رژێمی سەهیۆنی بە پشتیوانی لە کوشتار و برسیکردن و وێرانکاری، هیوای بە ملکەچکردنی گەلی فەلەستین بەستووە، بەڵام ئەم سیاسەتانە لە ماوەی دوو ساڵی دەستدرێژیدا شکستیان هێناوە و جارێکی دیکەش شکست دەهێننەوە، چونکە گەل و خۆڕاگریی فەڵەستین بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە خاک و مافەکانیان بە هەموو ئامرازە بەردەستەکان و داگیرکەران باجی تاوانەکانیان دژی منداڵان، ژنان و هاووڵاتیانی سڤیل دەدەن.
بزووتنەوەکە ئەوەشی زیاد کرد کە "تاوانباری جەنگ نەتانیاهۆ، کە لەژێر لێپرسینەوەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدایە، بەرپرسیارێتی تەواوی چارەنووسی سەربازە دیلەکانی لە غەززە لە ئەستۆدایە و سیاسەتە تاوانکارییەکانی بۆ وەرگرتنەوەیان لە ڕێگەی کوشتار و بۆمباران و وێرانکارییەوە بە هیچ شێوەیەک سەرکەوتوو نابێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پشتگیری لەو داگیرکارییە وشکانییە دەکەن کە رژێمی داگیرکەر لە غەززە بۆ داگیرکردنی تەواو دەستیپێکردووە.
رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣٨ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
قەناسبەدەستێکی سەهیۆنی بە ڕۆژنامەی "ها ئارتس"ی رژێمی داگیرکەر ڕاگەیاند کە "ژمارەی ئەو کەسانەی لە کاتی وەرگرتنی هاوکاریدا کوشتوومن لە ژماردن دەرچووە."
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا دووبارە ئیدعای کرد کە بەرخۆدان ئەسیرەکانی سەهیۆنی لە غەززە وەک "قەڵغان" بەکار دەهێنێت. حەماس ئەم قسەیانەی ترامپی وەک "درۆیێکی ئاشکرا و پرۆپاگەندەیەک کە خزمەت بە داگیرکاری دەکات" وەسف کرد.