ترامپ پرۆپاگەندەیەک بۆ پشتیوانی لە رژێمی داگیرکەر دەکات: حەماس بە توندی وڵامی دەداتەوە

دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا دووبارە ئیدعای کرد کە بەرخۆدان ئەسیرەکانی سەهیۆنی لە غەززە وەک "قەڵغان" بەکار دەهێنێت. حەماس ئەم قسەیانەی ترامپی وەک "درۆیێکی ئاشکرا و پرۆپاگەندەیەک کە خزمەت بە داگیرکاری دەکات" وەسف کرد.
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا دوێنی لە ڕاگەیەندراوێک ئیدعای کرد کە ڕاپۆرتێک بینیوە کە حەماس ئەسیرەکان لە ژێر زەوی دەردەهنێت و "دەیەوێت لە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی وەک قەڵغان بەکار بهێنێت."
ترامپ ئەمەی وەک "وەحشەتێکی کەمبینراو بۆ مرۆڤایەتی" وەسف کرد و داوای کرد کە ئەسیرەکان ئازاد بکرێن.
لە بەرامبەردا حەماس ڕاگەیەندراوێکی توندی بڵاو کردەوە و ڕاگەیاند کە "بە گشتی دۆریە، بەردەوامی پرۆپاگەندەی سەهیۆنییە و هەوڵی داپۆشینی جینۆسایدەکەی لە غەززەیە."
لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە، "حکومەتی ئەمریکا چاوی لە بەرامبەر شەهیدبوونی نزیکەی ٦٥ هەزار بێ تاوان دادەپۆشێت و لە شوێنی ئەوەی تاوانبار بکاتە ئامانج قوربانی دەکاتە ئامانج."
بزووتنەوەی حەماس جەختی لەوە کرد کە نەتانیاهۆ بە پشتیوانی واشتۆن تەواوی ئەگەرەکانی دانوستان تێکدەبات و کۆتاجار هەوڵی دا کە شاندی دانوستانکار بکاتە ئامانج. هەروەها باسی لەوە کرد کە "نەتانیاهۆ بە گشتی بەرپرسیارە لە سەرئەنجامی ئەسیرەکان" و حکومەتی داگیرکەر گیانی ئەسیرەکان دەخاتە ناو مەترسی.
هەروەها ئیدعا کرا کە مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەوڵ دەدات لە سەردانەکانی بۆ ناوچەکە ڕۆلی ناوبژوانی قەتەر دووبارە زیندوو بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٩٦٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٥ هەزار و ٣١٢ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٢٨ کەس کە ١٤٦یان منداڵن.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵات ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەی غاز کە هەفتەی ڕابردوو لە یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگا سەرەکییەکانی مەکسیکۆ سیتی پایتەختی مەکیسک رووی دا، گەیشتە ١٤ کەس.