ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ داگیرکردنی غەززە لە لایەن رژێمی داگیرکەر ڕادەگینێت

مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پشتگیری لەو داگیرکارییە وشکانییە دەکەن کە رژێمی داگیرکەر لە غەززە بۆ داگیرکردنی تەواو دەستیپێکردووە.
مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پۆستێکی فەزیحەی لە هەژماری خۆی لە سۆشیال میدیا بڵاوکردەوە.
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە بۆردومانەکانی بۆ سەر شاری غەززە و کاتی قبول کردنی ئاگربەست لە لایەن حەماس کۆتایی دێت.
ڕوبیۆ پشتیوانی خۆی بۆ بۆردومانی چڕی ئاسمانی و داگیرکاری زەمینی رژێمی داگیرکەر نوێکردەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٩٦٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٥ هەزار و ٣١٢ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٢٨ کەس کە ١٤٦یان منداڵن.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵات ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەی غاز کە هەفتەی ڕابردوو لە یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگا سەرەکییەکانی مەکسیکۆ سیتی پایتەختی مەکیسک رووی دا، گەیشتە ١٤ کەس.