دوای ئاگربەست تەنها ٩٨٦ بارهەڵگر چوونەتە ناو غەززە

حکومەتی غەززە ڕاگەیاند، لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە کە ئاگربەست ڕاگەیەندرا تەنها ٩٨٦ بارهەڵگری هاوکاری توانیان بچنە ناوچە غەززە و ئەم ژمارەی زۆر کەمە
حکومەتی غەززە لەبارەی ژمارەی ئەو باهەڵگرانە کە توانیان دوای ئاگربەست بچنە ناو غەززە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکی نووسراو باسی لەوە کرد کە دوای ئاگربەست ژمارەیەکی زۆر کەم بارهەڵگر هاوکاری توانیان بچنە ناو غەززە کە ٢ ساڵ لە ژێر گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەردا مایەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە تەنها ٩٨٦ بارهەڵگر چوونەتە ناو غەززە کە ١٤یان بتڵی مەتبەخ و ٢٨یا سووتەمەنی هەڵگرتبوو.
حکومەتی غەززە ڕاگەیاند، "لە دوای ئاگربەستەوە تاوەکو ٢٠ی ئۆکتۆبەر دەبوا لانیکەم ٦ هەزار و ٦٠٠ بارهەڵگر بچێتە ناو غەززە بەڵام تەنها ٩٨٦ بارهەڵگر چوونەتە ناو غەززە."
بە پێی ڕێککەوتنی ئاگربەست دەبێت ڕۆژانە ٦٠٠ بارهەڵگر هاوکاری مرۆیی بچێتە ناو غەززە بەڵام تاوەکو ئێستا ڕۆژانە ٨٩ بارهەڵگر چووە ناو غەززە.
لە ڕاگەیەندراوەکە جەخت لەوە کرا کە رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە سەپاندنی برسێتی بە سەر ٢.٤ ملیۆن فەلەستینی و پێویستی بە سەر دەرمان و سووتەمەنی هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢٢٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٦٩ کەس.
خەلیل ئەلحەیە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە ڕایگەیاند، شەڕی غەززە کۆتایی هاتووە و بزووتنەوە و گروپە فەلەستینییەکان لە سەرەتاوە تا کۆتایی پابەند دەبن بە ڕێککەوتنی وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان.
سەرچاوەکانی ناو سوپای داگیرکەر بە ڕۆژنامەی هاراتزیان ڕاگەیاندووە، "حەماس هێزی خۆی زیاد کردووە، چەتەکانیش کە ئیسرائیل پشتیوانیان دەکات، ناتوانن بەرەنگاری ببنەوە."