میدیای داگیرکەر: حەماس هێزی خۆی زیاد کردووە، چەتەکانی سەر بە ئیسرائیل ناتوانن بەرەنگاری ببنەوە

سەرچاوەکانی ناو سوپای داگیرکەر بە ڕۆژنامەی هاراتزیان ڕاگەیاندووە، "حەماس هێزی خۆی زیاد کردووە، چەتەکانیش کە ئیسرائیل پشتیوانیان دەکات، ناتوانن بەرەنگاری ببنەوە."
بەگوێرەی میدیای داگیرکەری ڕۆژنامەی هارتز، سەرچاوە سەربازییەکانی ناو سوپای داگیرکەر ڕایانگەیاندووە کە حەماس لە دوای چوونی ئاگربەستەوە بوونی خۆی لە کەرتی غەززە بەهێزتر کردووە.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاند، سەرەرای بارودۆخی سەختی ژیان لە ناوچەکە و ئەو وێرانکارییە بەرەفرواوانە کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا رووی داوە، سوپای داگیرکەر هیچ جموجۆڵێکی جەماوەری بەرچاو یان ناڕەزایەتییەکی بەرچاو نەبینیوە کە باتوانێت هەڕەشە لە سەر دەسەڵاتی حەماس دروست بکات.
بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی سوپای داگیرکەر، ئەو گرووپە چەکدارە خۆجێییانە یان چەتانەی کە لەم دواییانەدا رژێمی داگیرکەر هەوڵی بەهێزکردنی داوە بۆ ئەوەی هەڕەشەیەکی بەدیل یان سیاسی بۆ سەر حەماس دروست بکەن، یان هەڵوەشاونەتەوە یان ئەندامەکانیان زیانی گەورەیان بەرکەوتووە و ئیتر توانای دژایەتی ئەو بزووتنەوەیەیان نەماوە.
ڕاگەیەندرا کە سوپا لەم دواییانەدا ڕووداوەکانی کوشتن یان هێرشی چەکداری دژی ئەندامانی ئەو گرووپانە بەڵگەدار کردووە.
هەروەها سەرچاوە ئەمنییەکانی رژێمی داگیرکەر ڕایانگەیاندووە کە حەماس هەزاران ئەندامی خۆی ئەرکی بنیاتنانەوەی دەسەڵاتی حوکمڕانی ڕاستەوخۆ دوای کۆتایی هاتنی ململانێکان، بە درێژایی جینۆسایدەکە ڕاسپاردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢٢٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٦٩ کەس.
خەلیل ئەلحەیە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە ڕایگەیاند، شەڕی غەززە کۆتایی هاتووە و بزووتنەوە و گروپە فەلەستینییەکان لە سەرەتاوە تا کۆتایی پابەند دەبن بە ڕێککەوتنی وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان.
حکومەتی غەززە ڕاگەیاند، لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە کە ئاگربەست ڕاگەیەندرا تەنها ٩٨٦ بارهەڵگری هاوکاری توانیان بچنە ناوچە غەززە و ئەم ژمارەی زۆر کەمە