ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢٢٩ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢٢٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٦٩ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ١٣ کەس گواسترایەوە نەخۆشخانە کە ٧یان لە ئەنجامی هێرشەکاندا شەهید بوون و ٦یان تەرمی شەهیدەکانن کە لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا دەرێنراون. هەروەها ٨ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢٢٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٦٩ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
خەلیل ئەلحەیە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە ڕایگەیاند، شەڕی غەززە کۆتایی هاتووە و بزووتنەوە و گروپە فەلەستینییەکان لە سەرەتاوە تا کۆتایی پابەند دەبن بە ڕێککەوتنی وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان.
سەرچاوەکانی ناو سوپای داگیرکەر بە ڕۆژنامەی هاراتزیان ڕاگەیاندووە، "حەماس هێزی خۆی زیاد کردووە، چەتەکانیش کە ئیسرائیل پشتیوانیان دەکات، ناتوانن بەرەنگاری ببنەوە."
حکومەتی غەززە ڕاگەیاند، لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە کە ئاگربەست ڕاگەیەندرا تەنها ٩٨٦ بارهەڵگری هاوکاری توانیان بچنە ناوچە غەززە و ئەم ژمارەی زۆر کەمە