حەماس: شەڕی غەززە کۆتایی هات، ئێمە پابەندین بە ڕێککەوتنەکەوە

خەلیل ئەلحەیە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە ڕایگەیاند، شەڕی غەززە کۆتایی هاتووە و بزووتنەوە و گروپە فەلەستینییەکان لە سەرەتاوە تا کۆتایی پابەند دەبن بە ڕێککەوتنی وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان.
خەلیل ئەلحەیە، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە و سەرۆکی تیمی دانوستانکار، ڕایگەیاند، گروپە فەلەستینییەکان بە تەواوی پابەندن بە ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە شەڕەکانی غەززە. ئەلحەیە جەختی لەوە کردەوە کە ڕێککەوتنەکە بە ئیرادەی نێودەوڵەتی و ئەو دانوستانانەی لە میسر ئەنجام دراون پاڵپشتی کراوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ قاهیرە نیوز، حەیە سڵاوی ئاراستەی خەڵکی غەززە کرد، بەتایبەتی ئەوانەی سەبریان نیشان داوە و بە درێژایی شەڕ بەرگەی هێرشەکان گرتووە و وتی، "ئەم ڕێککەوتنە هەموو سوودەکانی کۆتایی هێنان بە شەڕ و دڵنیابوون لەوەی گەلەکەمان وەک گەلانی دیکەی جیهان لە ئاسایشدا بژین تێدا هەیە" و ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەبڕیارانە ئەم ڕێککەوتنە تا کۆتایی جێبەجێ دەکەین."
ئەلحەیە ستایشی هەوڵەکانی نێوەندگیری میسر و قەتەر و تورکیای کرد و هەروەها ڕایگەیاندووە کە هەنگاوی جددییان ناوە بۆ گەڕاندنەوەی پاشماوەی هەموو ونبووەکان بۆ خێزانەکانیان. ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەکە قورسە و کاتێکی زۆری دەوێت بەهۆی ئەوەی هەندێک تەرم لە ژێر داروپەردوو و زەوییەکەدا نێژراون. بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە پرۆسەکە تا تەواوبوونی بەردەوام دەبێت.
حەیە داوای لە ناوبژیوانان کرد کە هەوڵەکانیان زیاتر بکەن بۆ زیادکردنی بڕی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە و دابینکردنی پێداویستییەکان، بەتایبەتی لەڕووی پەناگە و پێداویستییە پزیشکییەکان پێش زستان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٢٢٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٣٦٩ کەس.
سەرچاوەکانی ناو سوپای داگیرکەر بە ڕۆژنامەی هاراتزیان ڕاگەیاندووە، "حەماس هێزی خۆی زیاد کردووە، چەتەکانیش کە ئیسرائیل پشتیوانیان دەکات، ناتوانن بەرەنگاری ببنەوە."
حکومەتی غەززە ڕاگەیاند، لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە کە ئاگربەست ڕاگەیەندرا تەنها ٩٨٦ بارهەڵگری هاوکاری توانیان بچنە ناوچە غەززە و ئەم ژمارەی زۆر کەمە