حەماس: چالاکیی گووش عتسیۆن وەڵامێکی سروشتییە بۆ تاوانەکانی داگیرکەران
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، چالاکییە قارەمانانەکەی شێلان بە ئۆتۆمبێل و هێرش بە چەکی سارد لە نزیک کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی گووش عتسیۆن لە باشووری بەیت لەحم بەرز نرخاند و ڕاگەیاند، "وەڵامێکی سروشتییە بۆ تاوانەکانی داگیرکەران."
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، چالاکییە قارەمانانەکەی شێلان بە ئۆتۆمبێل و هێرش بە چەکی سارد لە نزیک کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی گووش عتسیۆن لە باشووری بەیت لەحم بەرز نرخاند و بە وەڵامێکی سروشتیی زانی بۆ هەوڵەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ لەناوبردنی دۆزی فەلەستین و هەروەها زیادبوونی سەرکوت و دەستدرێژیی سەربازانی داگیرکەر و نیشتەجێبووەکان لە کەناری ڕۆژئاوا و قودس، کە کوشتن، دەستبەسەرکردن، وێرانکاری، دروستکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون و هەڵکوتانە بەردەوامەکان دەگرێتەوە.
حەماس لەم بەیاننامەیەدا جەختی کردەوە کە بەردەوامیی دەستدرێژییە تاوانکارییەکان دژی گەلی فەلەستین، هەوڵەکان بۆ سەپاندنی ئەمری واقیعی نوێ لە کەرتی غەززە و بەردەوامیی پیلانەکانی بەجووەکردن و لکاندن لە کەناری ڕۆژئاوا، بەبێ ڕووبەڕووبوونەوە و کاردانەوەی مەیدانی تێناپەڕێت.
حەماس ڕاگەیاند، "گەلەکەمان مافی بەرگریی هەیە لە بەرامبەر داگیرکاری و وەڵامدانەوەی تاوان و پێشێلکارییەکانی، و ئەم چالاکییەش هیچ نییە جگە لە ئەنجامێکی حەتمیی پێداگریی رژێمی داگیرکەر لەسەر دەستدرێژییەکانی دژی گەل و خاک و پیرۆزییەکانمان."
حەماس جارێکی دیکە جەختی کردەوە کە گەلی فەلەستین لەسەر خۆڕاگری و سووربوونی لەسەر مافە ڕەواکانی بەردەوام دەبێت و سەرجەم هەوڵەکان بۆ لەناوبردنی دۆزەکە و پیلانەکانی کۆچپێکردن شکست پێ دەهێنێت.
ئەم بزووتنەوەیە هەروەها هۆشداریی دا لە مەترسیداربوونی دۆخی مەیدانی لە ئەگەری بەردەوامیی سەرکوت و ستەمکاریی رژێمی داگیرکەر و جارێکی دیکە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بۆ ڕاگرتنی تاوانە بەردەوامەکانی داگیرکەران، هەنگاو بنێن و گوشار دروست بکەن.
حەماس لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا ڕاگەیاند، "دەبێت جیهان پشتیوانی لە قوربانی بکات، لەجیاتی ئەوەی هاوکاری جەللاد بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی سەهیۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا بە کۆمەڵ لێپرسینەوەی لە سەدان فەلەستینی کردووە و ماڵ و حاڵی وێران کردووە و وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاریان هێناوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس لە بەیاننامەیەکدا بانگەشەی دوژمنی سەهیۆنی سەبارەت بە بوونی دامەزراوەی سەربازی لە کەمپی عەین ئەلحلوە بە تەواوی بێ بنەما و درۆی پەتی وەسف کرد و ئەو هێرشەی بە توندی ئیدانە کرد.
پێنج گەشتیار کە لە ناوچەی گەشتیاری پاتاگۆنیای شیلی بە پێ دەڕۆیشتن بەهۆی زریانێکی سەختەوە گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە قەزای ئەلتەیری لە ناوچەی بینت جبەیل قوتابییەکانی ناو پاسێکیش بریندار بوون.