لە ئێران پاسێک وەرگەڕا: ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسیش بریندار بوون
لە پارێزگای ئیسفەهانی وڵاتی ئێران لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە پارێزگای ئیسفەهانی وڵاتی ئێران رووی دا. پاسێک کە بەرەو شاری نەتەنز دەچوو وەرگەڕا.
بە پێی ڕاگەیەندراوی ئاژانسی هەواڵەکانی فارس، رووداوەکە دوێنێ شەو رووی داوە و لە ئەنجامی رووداوەکەدا لانیکەم ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسیش بریندار بوون.
دوای ئاگادارکردن تیمەکان تەندروستی ڕەوانەی ناوچەکە کران و بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانەکان.
بە پێی ڕاگەیەندراوی بەرپرسان و شاهێدحالەکان، پاسەکە لە ڕێگاکەی دەرچووە و وەرگەڕاوە.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەناڵێکی نوێی ئاودێری بە توانای ئاودێری زیاتر لە ٥ هەزار هەکتار زەوی لە پارێزگای لەغمان لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کەوتە کار.
جولەکەکانی سەهیۆنی لە دوای خۆرئاوابوونی ئەمڕۆ خوازیاری خۆپێشاندانێک بوون لە قودس کە بە "رێپێوانی مەکابیەکان" ناوزەد کران.
هێزە داگیرکەرەکان لە کاتی هەڵمەتەکانی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژئاوا دوو گەنجی فەلەستینییان بە بارمتە گرت و دوو گەنجی دیکەیان لێدا و برینداریان کرد. باندە جولەکەکانیش بەردەوام بوون لە هێرشەکانیان.
مەحمود بەسەل وتەبێژی بەرگری مەدەنی غەززە ڕاگەیاند، بەهۆی سەرما زیاتر لە ١٧ خانوو بە گشتی ڕوخان و ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٤یان منداڵ بوون.