هێرشە داگیرکەرییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا: ٢ فەلەستینی کە یەکێکیان منداڵە، شەهید بوون و ١٠ کەسیش بریندار بوون
لە هەڵمەت و پەلامارەکانی داگیرکەرانی سەهیۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا، ٢ فەلەستینی کە یەکێکیان منداڵ بوو لە جەنین شەهید بوون. لە ئەنجامی هەمان هێرش و توندوتیژیی باندەکانی جولەکەکاندا ١٠ فەلەستینی بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقەی هێزە داگیرکەرەکان لە شارۆچکەکانی قەباتیە و سیلە ئەلحەریسییە لە پارێزگای جەنین، دوو فەلەستینی کە یەکێکیان منداڵە، شەهید بوون.
ناسنامەی ئەو شەهیدانە بە ناوی ئەحمەد سەید زیود تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی سیلە ئەلحەریسییە و ڕەیان محەمەد عەبدولقادر ئەبو موعەڵا تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی کەباتیە. ڕاگەیەندرا کە داگیرکەران تەرمی ئەو منداڵە شەهیدەیان ڕاگرتووە.
مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند کە هێزەکانی داگیرکەر ڕێگریان لێکردوون کە بگەنە گەنجێکی سەختی بریندار لە قەباتیە و دواکەوتنی بە ئەنقەست لە دەستێوەردانی پزیشکی بووە هۆی شەهیدبوونی ئەو کەسە بریندارە.
خەڵکی قەباتیە و بنەماڵەی شەهید ڕایانگەیاند کە ڕەیان هیچ هەڕەشەیەکی نەبووە و لە کاتی گەڕانەوەی لە وانەیەکی وەرزشی لە دووری نزیکەوە تەقەی لێ کراوە.
دوابەدوای شەهیدبوونی چەند کەسێک، برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هێرشە داگیرکەرییەکاندا تۆمارکرا. مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند کە دوو گەنج لە نزیک دیواری دابڕان لە شارۆچکەی ڕام لە باکووری قودس بریندار بوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە. هەروەها ڕاگەیەندرا کە چەند کاتژمێرێک پێشتر گەنجێکی خەڵکی جەنین و فەلەستینییەکی تەمەن ٥٠ ساڵ لە هەمان ناوچە بریندار بوون.
لە شاری ئەریحا لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵی زیندانی پێشووی ڕەمزی فەواز لە کەمپی پەنابەرانی عەقەبە جابر، دوو گەنج لێیان درا و بریندار بوون. لە نزیک کەمپی پەنابەرانی نور شەمس لە ڕۆژهەڵاتی تولکەرم، فەلەستینییەک بە تەقەی سەربازە داگیرکەران بریندار بوو.
هەروەها هێرشی باندەکانی جولەکەکان برینداربوونی لێکەوتەوە. لە هێرشەکانی چەتەکانی جولەکەکان لە نێوان کفر قەدوم لە ڕۆژهەڵاتی قەلقیلیە و بەیت لید لە ڕۆژهەڵاتی تولکەرم، ٣ فەلەستینی لێیان درا و بریندار بوون.
ڕۆژنامە ڕاستڕەوەکان لە میدیا داگیرکەرەکاندا نووسیویانە کە سوپای رژێمی سەهیۆنی سیاسەتی "تەقەکردن بۆ کوشتن"ی لە دژی فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا فراوانتر کردووە. بەڵام سەرچاوە فەلەستینییەکان جەختیان لەوە کردەوە کە ئەوەی روودەدات سیاسەتێکی ڕوونی لە سێدارەدانە و ئاماژەیان بەوە کرد کە خەڵکی مەدەنی ڕاستەوخۆ دەکرێنە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٩٣٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ١٩٢ کەس.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا سوپای رووسیا هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئۆکرانیا چڕتر کردووەتەوە.
پارێزگای قودس ڕایگەیاند، ڕووخاندنی باڵەخانەی نیشتەجێبوونی ئەلوەعد لە گەڕەکی سیلوان، تاوانێکی جەنگی و نموونەیەکی ئاشکرای سیاسەتی کۆچپێکردنی زۆرەملێی فەلەستینییەکانە بە ئامانجی چۆڵکردنی شارەکە لە دانیشتووانە ڕەسەنەکەی.
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە مۆسکۆ تەقیەوە و بەهۆیەوە ژەنەراڵێکی پلە باڵای سوپای رووسیا کوژرا. دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوە لە ئەگەری پەیوەندییەکانی ئۆکرانیا دەکەن لەگەڵ رووداوەکەدا.