پێشنیاری سەیروسەمەرەی بن گڤیر: دروستکردنی زیندان بۆ فەلەستینییەکان بە لێواری تیمساحەکان
ئیتمار بن گڤیر، بەناو وەزیری ئاسایشی ناوخۆی رژێمی سەهیۆنی، لە نوێترین هەڵوێستی مشتومڕهێن و شێتانەی خۆیدا پێشنیاری دروستکردنی زیندانێکی نوێی بۆ دیلە فەلەستینییەکان خستووەتە ڕوو کە بە وتەی میدیا عیبرییەکان، بڕیارە بە تیمساحەکان دەوری بدرێت.
کەناڵی ١٣ی تەلەڤزیۆنی رژێمی سەهیۆنی بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە ڕاپۆرتی دا کە دەزگای زیندانەکانی ئەم رژێمە سەرقاڵی تاوتوێکردنی پێشنیارەکەی ئیتمار بن گڤیرە بۆ دروستکردنی زیندانێکی هاوشێوەی زیندانێک لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا کە دەوروبەری بە تیمساحەکان دەپارێزرێت.
ئەم پێشنیارە لە کاتێکدا دەخرێتە ڕوو کە ئامارە بڵاوکراوەکان لە میدیا عیبرییەکاندا باس لە زیادبوونی بێ وێنەی ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی لە زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنی لە کاتی دەستبەکاربوونی بن گڤیرەوە دەکەن.
ماڵپەڕی عیبریی "والا" ڕاپۆرتی دا لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا، ١١٠ دیلی فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا شەهید بوون؛ ژمارەیەک کە نزیکەی دوو هێندەی ئاماری چوار دەیەی نێوان ساڵەکانی ١٩٦٧ تا ٢٠٠٧ە.
بن گڤیر لە کاتی هاتنە ناو کابینەوە، بەدواداچوونی بۆ پەسەندکردنی یاسا توند و سزادەرەکان دژی دیلە فەلەستینییەکان کردووە کە گرنگترینیان، پڕۆژەیاسای لە سێدارەدانی دیلەکانە. مانگی ڕابردوو، کنێست ئەم پڕۆژەیەی لە خوێندنەوەی یەکەمدا بە ٣٩ دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە ١٦ دەنگی نەخێر پەسەند کرد.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بەم هەنگاوانە هۆشدارییان داوە و جەخت دەکەنەوە هەر جۆرە جێبەجێکردنێکی حوکمی لە سێدارەدان دژی دیلەکان، پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی و ڕێککەوتننامەکانی مافی مرۆڤە و مەترسیی گۆڕینی زیندانەکان بۆ ئامرازی تۆڵەسەندنەوەی سیاسی زیاد دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٩٣٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ١٩٢ کەس.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا سوپای رووسیا هێرشەکانی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئۆکرانیا چڕتر کردووەتەوە.
پارێزگای قودس ڕایگەیاند، ڕووخاندنی باڵەخانەی نیشتەجێبوونی ئەلوەعد لە گەڕەکی سیلوان، تاوانێکی جەنگی و نموونەیەکی ئاشکرای سیاسەتی کۆچپێکردنی زۆرەملێی فەلەستینییەکانە بە ئامانجی چۆڵکردنی شارەکە لە دانیشتووانە ڕەسەنەکەی.