لە غەززە تەرمی ٢٥ شەهید لە ژێر باڵەخانەیەکی ڕوخاودا دەرێنران
لە کەناری غەززە لە ژێر باڵەخانەیەکی ڕوخاودا تەرمی ٢٥ شەهید دەرێنرا کە یەکێکیان ڕۆژنامەنووسێک بوو و ٢ ساڵ پێشتر لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران ڕوخابوو.
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی غەززە ڕاگەیاند، لە ئەنجامی چالاکییەکان لە باشووری کەناری غەززە لە ژێر باڵەخانەی خانەوادەی ئەلئەستەل لە ناوچەی سەتر غەربی تەرمی ٢٥ شەهید دەرێنرا کە یەکێکیان ڕۆژنامەنووس حیبا عەبادیلە و دایکەکەی بوون.
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاگەیاند، باڵەخانەکە ٢ ساڵ پێشتر لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران ڕوخابوو.
لە کەناری غەززە هێشتا تەرمی هەزاران شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندایە و بەهۆی نەبوونی ئامێرەکانی پێویست تەرمەکان ناتوانرێن بدۆزرێنەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بە بۆنەی شەوی ڕەغائیب لە کەناری غەززە هاوکاری خواردن دابەش کرد کە ڕووبەڕووی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بووە.
بانکی ناوەندیی سووریا خستنەبازاڕی پارەیەکی نوێی سووریای ڕاگەیاند.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشی ئاسمانی "خوێناوی و وێرانکەر" لە دژی ئەندامانی داعش لە باکووری ڕۆژئاوای نەیجیریا ئەنجام دراوە و "هێرشەکانی سەر مەسیحییەکان لە وەرزی کریسمسدا"ی وەک هۆکارەکەی گەڕاندەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بڕیاری دایەوە، ئیتر هێرشە جینۆسایدکارەکانی بۆ سەر غەززە لە ژێر ناوی "شەڕی زیندووبوونەوە" ئەنجام بدات.