لە میسر باڵەخانەیەکی ٥ نهۆمی ڕووخا: ٨ کەس گیانیان لەدەستدا
لە شاری گیزەی میسر، بەهۆی ڕووخانی باڵەخانەیەکی ٥ نهۆمی، ٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
باڵەخانەیەکی ٥ نهۆمی لە ناحیەی ئیمبابا لە گیزە کە دەکەوێتە باشووری قاهیرەی پایتەختەوە ڕووخا.
دوابەدوای هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە شوێنی داروپەردوو، باس لەوە کراوە کە لە ئەنجامی داڕمانی ٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.
دەستنیشان کرا، رووداوەکە زیانی بە هەندێک بینای نزیکەوە گەیاندووە، کە وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی چۆڵکراون تا هەڵسەنگاندنی سەلامەتی تەواو دەبێت.
دەسەڵاتداران ڕایانگەیاندووە، بەهۆی تەسکی ئەو شەقامەی کە بیناکەی لێیە، ئامێرە قورسەکان نەیانتوانیوە بچنە ناوچەکە، هەربۆیە هەوڵەکانی لابردنی پاشماوە بە سەختی ئەنجام دەدرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی بە چەقۆ بۆ سەر کارگەیەکی وڵاتی ژاپۆن ١٤ کەس بریندار بوون و هێرشکارەکە دەستبەسەر کران.
حکومەتی سۆماڵ بە شێوەیەکی توند بڕیاری رژێمی داگیرکەر بۆ ناسینی "سۆماڵیلاند"ی رەتکردەوە. حکومەتی مۆگادیشۆ جەختی لەوە کرد کە سۆماڵ وڵاتێکی تاکپارەچەیە و ناتوانرێت دابەش بکرێت.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی فەرمی، کاردانەوەی بەرامبەر بە کردەوە دووانەکەی نیوەڕۆی هەینی لە شاری "ئەلعەفوولە"ی باکووری فەلەستینی داگیرکراو نیشان دا و وەک دەرەنجامی تووڕەیی پەنگخواردووی جەماوەری وەسفی کرد.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی چالاکیێکی ئەندامێکی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی ٢ داگیرکەر کوژراون و ٦ی دیکە بریندار بوون.