جیهادی ئیسلامی: کردەوەی شەهیدانەی ئەمڕۆ وەڵامێکە بۆ ئەشکەنجەی دیلەکان و تاوانە سیستەماتیکەکانی داگیرکەران
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی فەرمی، وێڕای ستایشی کردەوە دژە سەهیۆنییەکان لە ناوچەکانی “بەیسان” و “ئەلعەفوولە”، ئەوەی بە کاردانەوەیەکی یەکلاکەرەوە دژی سیاسەتە تاوانکارانەکانی رژێمی داگیرکەر زانی.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی جەختی کردەوە کە کردەوەکانی بەرگری، وەڵامێکی ڕاستەوخۆیە بۆ سیاسەتی تاوانکارانە و ڕوو لە فراوانبوون دژی ڕۆڵەکانی گەلی فەلەستین و ڕاگەیاند، "ئەم کردەوانە دەیسەلمێنن کە گەلەکەمان سەرەڕای توندکردنەوەی دەستدرێژییەکان، ئاوارەکردنی زۆرەملێ، وێرانکاریی سیستماتیک و تاوانەکانی دانیشتووانی کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکان، هێشتا بە خاک، نیشتمان و مافە یاساییەکانی خۆیەوە پابەندە."
لەم بەیاننامەیەدا بە تایبەتی ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم هەنگاوەکانی بەرگری، کاردانەوەیەکە بەرامبەر بە ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپی سیستماتیک دژی دیلە فەلەستینییەکان لە بەندیخانەکانی رژێمی سەهیۆنی و ڕق و کینەکانی ئەم رژێمەیە.
جیهادی ئیسلامی ئاماژەی بەوە کرد، "گەلەکەمان و هێزەکانی بەرگری هەرگیز لە هێرشەکان و هەنگاوە سەرکوتکەرەکانی داگیرکەران ناترسن. خۆڕاگریی گەلی فەلەستین تا گەیشتن بە ئازادیی تەواو و ڕزگاربوون لە چنگ داگیرکاری بەردەوام دەبێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عیزەت ئەلڕشق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) ڕایگەیاند، کتێبی دووەمیان کە دوای دوو ساڵ بەرخۆدان چاپ و لە ٨ بابەت پێکهاتووە، ڕەنگدانەوەی جەوهەری وابەستەیی گەلی فەلەستین بە خاکەکەیانەوەیە.
تایلەند و کەمبۆدیا دوای چەند هەفتەیەک لە تێکهەڵچوونە سنوورییەکان ڕێککەوتنی ئاگربەستیان واژۆ کرد. پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕێککەوتنەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧١ هەزار و ٢٦٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٢١٩ کەس.
شارەوانییەکانی پارێزگای باکووری غەززە ڕایانگەیاند کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەم ناوچەیەی بە کردەیی کردووە بە ناوچەیەکی کارەساتبار.