وەقفی یەتیمەکان لە وڵاتی ئەتیۆپیا هاوکاری بە سەر یەتیمەکان دابەش دەکات
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە وڵاتی ئەتیۆپیا. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا هاوکاری پارەیی بە سەر یەتیمەکان دابەش کرد.
وەقفی یەتیمەکان کە ناوەندەکەی لە دیاربەکرە بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا وەقفەکە لە وڵاتی ئەتیۆپیا هاوکاری مانگانەی پارە بە سەر منداڵەکانی یەتیم دابەش کرد.
هاوکارییەکان بۆ پێداویستی خۆراک، پەروەردە و تەندروستی منداڵەکان خەرج دەکرێت.
بەرپرسانی وەقفەکە باسیان لەوە کرد کە چالاکییەکانیان بە پشتیوانی خێرخوازەکان ئەنجام دەدرێت و دەبێتە وەسیلەیەک بۆ کەمکردنی کێشەکانی ئابووری یەتیم و هەژارەکان لە وڵاتی ئەتیۆپیا.
هەڵسەنگاندنەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە پاڵپشتی مانگانە ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت لە باشترکردنی بارودۆخی ژیانی منداڵانی یەتیم، ئەمەش وایان لێدەکات بەردەوام بن لە خوێندن و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان.
لە بەیاننامەکەی دامەزراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە لە ڕێگەی پڕۆژەی پاڵپشتیکردنی یەتیمەکان کە لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان ئەنجام دەدرێن، دەگاتە هەزاران منداڵ، و ئەم هەوڵانەش بێ پچڕان بەردەوامن بەهۆی بەشداریی خێرخوازانەوە.
وەقفەکە بانگێشتی خێرخوازەکان کرد، بۆ ئەوەی چالاکییەکانیان زیاتر بکەن و هاوکاری بە سەر ژمارەیەکی زیاتر کەس دابەش بکەن چاوەڕوانی پشتگری زیاتری خێرخوازەکانن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
تایلەند و کەمبۆدیا دوای چەند هەفتەیەک لە تێکهەڵچوونە سنوورییەکان ڕێککەوتنی ئاگربەستیان واژۆ کرد. پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕێککەوتنەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧١ هەزار و ٢٦٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٢١٩ کەس.
شارەوانییەکانی پارێزگای باکووری غەززە ڕایانگەیاند کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەم ناوچەیەی بە کردەیی کردووە بە ناوچەیەکی کارەساتبار.
چەکدارێکی خۆڕاگری فەلەستینی، بنکەیەکی سەربازیی رژێمی سەهیۆنی لە نزیک ڕامەڵڵا کردە ئامانج. دوابەدوای هێرشەکە، داگیرکەران ناوچەکەیان گەمارۆدا و چەندین ڕێگای گوندەکانیان داخست.