ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧١ هەزار و ٢٦٦ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧١ هەزار و ٢٦٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٢١٩ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٢٩ کەس گواسترایەوە نەخۆشخانە کە ٢٥یان لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکاندا دەرێنرابوون و ٨ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧١ هەزار و ٢٦٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٢١٩ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عیزەت ئەلڕشق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) ڕایگەیاند، کتێبی دووەمیان کە دوای دوو ساڵ بەرخۆدان چاپ و لە ٨ بابەت پێکهاتووە، ڕەنگدانەوەی جەوهەری وابەستەیی گەلی فەلەستین بە خاکەکەیانەوەیە.
تایلەند و کەمبۆدیا دوای چەند هەفتەیەک لە تێکهەڵچوونە سنوورییەکان ڕێککەوتنی ئاگربەستیان واژۆ کرد. پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕێککەوتنەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
شارەوانییەکانی پارێزگای باکووری غەززە ڕایانگەیاند کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەم ناوچەیەی بە کردەیی کردووە بە ناوچەیەکی کارەساتبار.