خەرجییەکان بۆ چەکی ئەتۆمی لە زیادبووندایە
ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی و دەستپێشخەری نێودەوڵەتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی چەکی ئەتۆمی (ICAN) ڕایانگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا ١١٨.٨ ملیار دۆلار بۆ چەکی ئەتۆمی خەرجکراوە، کە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نزیکەی ١٩ لەسەد زیادی کردووە.
ڕاپۆرتەکە بەناونیشانی "پێش داڕێژراو: خەرجکردنی چەکی ئەتۆمی لە ساڵی ٢٠٢٥"، کە لەلایەن ڕێکخراوی پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی و دەستپێشخەری نێودەوڵەتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی چەکی ئەتۆمی (ICN) بڵاوکراوەتەوە، زانیاری لەسەر خەرجکردنی ٩ وڵاتی خاوەن چەکی ئەتۆمی لە ساڵی ڕابردوودا دەخاتەڕوو.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، "لە ساڵی ٢٠٢٥دا ئەو نۆ دەوڵەتە خاوەن چەکی ئەتۆمییە، ١١٨.٨ ملیار دۆلاریان خەرجکردووە، واتە ٣٧٦٨ دۆلار لە چرکەیەکدا، بۆ جبەخانە ئەتۆمییەکانیان، ئەمەش بەرزترین بڕە پارەیە کە تا ئێستا تۆمارکراوە".
ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە کۆی خەرجی وڵاتانی خاوەن چەکی ئەتۆمی وەک چین، فەرەنسا، هیندستان، رژێمی سەهیۆنی، کۆریای باکوور، پاکستان، ڕووسیا، شانشینی یەکگرتوو و ئەمریکا بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ١٦.٨ ملیار دۆلار زیادی کردووە، کە نزیکەی ١٩ لەسەد زیادی کردووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، "لە ماوەی ئەمساڵدا کەرتی تایبەت بەلایەنی کەمەوە ٣٨ ملیار دۆلاری لە گرێبەستەکانی چەکی ئەتۆمی دەستکەوت. ئەمریکا زیاتر لە هەموو دەوڵەتانی دیکەی چەکی ئەتۆمی بە کۆی گشتی خەرجی کردووە، کە ٦٩.٢ ملیار دۆلار بووە. واشنتۆن گەورەترین زیادبوونی ساڵانەی تۆمارکردووە، کە ١٢.٤ ملیار دۆلار بووە. چین دووەم گەورەترین خەرجی کردووە، بە ١٣.٥ ملیار دۆلار."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پێشوازیی لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی کرد کە ئەنجامدانی تاوانی پاکتاوی نەتەوەیی لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە دژی گەلی فەلەستین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو بەڵگەدار کردووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٩١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٢١٢ کەس.
ئەمریکا هێرشی کردە سەر ڕادار و سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران و خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی ئەپاچیی بە بیانووی گەڕاندەوە. هەرچەندە واشنتۆن ڕایگەیاند کە هێرشەکان تەواو بوون، بەڵام ئێران ڕایگەیاند کە هەندێک بنکەی ئەمریکایان لە ناوچەکە کردووەتە ئامانج.