لە ئەنجامی هێرشی هیندۆزەکان بۆ سەر مسوڵمانەکان کە بەهۆی یاسای نوێی هیندستان لەبارەی کۆچبەرانی مسوڵمانەکان دەستی پێ کرد چەندین کەس گیانیان لە دەست دا.
بە پێی ئەو یاسایەی کۆتای ساڵی رابردوو پەسەند کرا رێگای هاوڵاتی بوون بە ئەندامی ٦ ئایین کە لە وڵاتانی پاکستان و ئەفغانستان و بەنگلادیش دێن کرایەوە. بەڵام کۆچبەرانی مسوڵمان لە دەرەوەی یاساکە دەمینن.
لە وڵات نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن مسوڵمان هەیە بەڵام نارەندرا مۆدی سەرۆک وەزیرانی نەژادپەرستی هیندستان باس لەوە دەکات ئەو یاسایە جیاوازکار نییە.
مسوڵمانەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر ئەو رەوشە لە شاری دەلهیی نوێ رۆژی یەکشەممە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا. هەروەها هیندۆزەکانی کە پشتگریان لە یاساکە دەکرد لە دژی ئەوان دەستی بە خۆپیشاندان کرد و هێرشیان کردە سەر مسوڵمانەکان.
لەو دیمەنانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاو کراوە دەبینرێت کە چەتەکانی هیندۆز بە دار و بەرد و ئاسن هێرش دەکەنە سەر مسوڵمانەکانی بێ چەک و لە ئەنجامی رووداوەکاندا بە کۆی گشتی ٣٤ کەس کە زۆربەیان مسوڵمان بوون گیانیان لە دەست دا و سەدان کەسیش بریندار بوون.
لەبەر ئەوەی پۆلیسی هیندستان موداخەلەی رووداوەکان نەکرد و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر مسوڵمان بە گولڵەی راستی بریندار بوون.
بەهۆی لە ژێر کۆنترۆل دەرچوونی رووداوەکان لە وڵات، نارەندرا مۆدی سەرۆک وەزیرانی نەژادپەرستی هیندستان بووە ئامانجی رەخنەکان لە وڵات.
ماوەی سەرنج راکێشیە لەگەڵ ئەوەی لە وڵات ٨٤ هەزار کارمەندی ئاسایش هەیە بەڵام موداخەلەی کۆمەڵکوژیەکانی هیندۆزەکان نەکراوە و بۆ ماوەی ٤ رۆژ بەردەوام بووە.
پۆلیسەکان کە کاتێک هێرش دەکرێتە سەر مسوڵمانەکان و ماڵ و دوکانەکانیان دەسووتێت شتێک ناکەن، کاتێک مسوڵمانێکی دەست بە سەر دەکەن ئەوەندەی لە دەستیان دێت لێی دەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە بە شێوەیەکی بەرچاو وێران بوونەتەوە.
لە وڵاتی کینیا بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ لافاو هەڵسا و تاوەکو ئێستا ٧٠ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە تەواوی تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی نزیکەی ٤٥ هەزار و فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند کە شارەوانی شاری گەورەی دیاربەکر بەڵێنەکەی بۆ دابینکردنی پاسی بێ بەرامبەر بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان بە مەیدانی بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بەجێ نەهێناوە.