ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار باسی لەوە کرد، لەبەر ئەوەی سەهیۆنیەکان هەوڵ دەدەن پلانی 'خیانەتی سەدە' هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ بکەن ئەمساڵ رۆژی جیهانی قودس واتایەکی جیاوازی هەیە.
ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار بەهۆی رۆژی جیهانی قودس راگەیەندراوێکی بە ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
ئیسحاق ساغلام سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "٧٢ ساڵ پێشتر لە ١٤ی ئایاری ١٩٤٨ لە سەر خاکەکانی فەلەستین رژێمی سەهیۆنی راگەیەندرا. رۆژێک دوای رووداوەکە واتا ١٥ی ئایار رۆژی هەینی قۆناغی نەکبەت واتا کارەساتی گەورە دەستی پێ کرد. قۆناغی کۆمەڵکوژ کردنی گەلێک لە گوندەکەیان و شارەکانیان و مزگەوتەکانیان و شەقامەکانیان و کۆچی بە زۆر و لێستاندنی مافی گەڕانەوە بە وڵاتەکەیان بەم شێوەیە دەستی پێ کرد. سەهیۆنیەکان سوودیان لە نەبوونی یەکێتی سیاسی نێوان مسوڵمانەکان و کوورتر بوونی ئیختیلافەکانی ناویان وەرگرت و داگیرکەریان تا شاری قودس و مزگەوتی ئەقسایان گەیاند کە یەکەم قیبلەی مسوڵمانەکانە و شوێنی بەرز بوونی پێغەمبەرەکەمان حەزرەتی موحەممەد (صلی الله علیە و سلم) بە ئاسمانە. ئێستا ئامادەکاری بۆ ئیلحاقی کەرتی رۆژئاوا دەکات."
"نابێت دەوڵەتی فەلەستین بە تەنها بهێڵێت"
ئیسحاق ساغلام لە بەردەوامی وتی، "هەموو ساڵێک رۆژی هەینیی کۆتایی مانگی رەمەزان بە ئامانجی بە بیر خستنی قودس و خێراتر کردنی قۆناغی رزگاری لە داگیرکەری و دەست بە کار بوونی مسوڵمانەکان بۆ رزگاری کۆتایی وەکو 'رۆژی جیهانیی قودس' یاد دەکرێت. لەبەر ئەوەی سەهیۆنیەکان و ئەمریکا و هەنێک وڵاتانی ناوچەکە کە نۆکەریان دەکات هەوڵ دەدەن پلانی 'خیانەتی سەدە' هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ بکەن ئەمساڵ رۆژی جیهانی قودس واتایەکی جیاوازی هەیە. دەبێت دەوڵەتی فەلەستین کە رایگەیاند لە تەواوی رێککەوتنەکانی لەگەڵ ئەمریکا و سەهیۆنیەکان کشایەوە بە تەنها نەهێڵێت. لەو رۆژەی هەینی کۆتایی مانگی رەمەزان بانگێشتی تەواو مسوڵمانەکان دەکەین لە کام نەژاد و مەزهەب و مەشرەبێک بن؛ واز لە تەواوی ئیختیلافەکان و کێشەکان بهێنن و لە سەر هاوبەشیی قودس پێکەوە بن."
"مزگەوتی ئەقسا بۆ فڕۆشتن نییە، بەهایەکی مادیی قودس نییە"
ئیسحاق ساغلام لە بەردەوامی وتی، "لەو قۆناغەی کە دۆزی قودس لە قۆناغێکی گرنگدا دەرباز دەبێت، دەبێت تورکیا بۆ کام سوودی ئابووری و سیاسی و سەربازی بێت لەگەڵ سەهیۆنیەکان رێککەوتنی ناوچەی ئابووری مونحەسر لە دەریای ناوەڕاست واژۆ نەکات. مزگەوتی ئەقسا بۆ فڕۆشتن نییە، بەهایەکی مادیی قودس نییە. ئەگەر تورکیا شتێکی بەم شێوەیە ئەنجام بدات گەورەترین زیان بە جیهانی ئیسلام دەگینێت. دەبێت تورکیا هێزی سەربازی و سیاسی و ژیۆستراتێژی خۆی بە سوودی ئوممەتی ئیسلام بە کار بهێنێت نەک بە زیانی ئوممەتی ئیسلام."
"قودس پایتەختی سیاسیی ئوممەتە"
ئیسحاق ساغلام لە کۆتایی باسی لەوە کرد، بەردەوام دەبن لە خاوەنداری کردن لە قودس، وتی، "ئێمە هودا پار بە هەمان شێوەیەی کە دوێنێ خاوەنداریمان لە قودس دەکرد ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوام دەبین لە خاوەنداری کردن و جارێکی دیکە رادەگینین کە بەردەوام دەبین لە پشتگری کردن لە گەلی فەلەستین. قودس پایتەختی سیاسیی ئوممەتە و بە هەمان شێوەیەش دەمینێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە بە شێوەیەکی بەرچاو وێران بوونەتەوە.
لە وڵاتی کینیا بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ لافاو هەڵسا و تاوەکو ئێستا ٧٠ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە تەواوی تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی نزیکەی ٤٥ هەزار و فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند کە شارەوانی شاری گەورەی دیاربەکر بەڵێنەکەی بۆ دابینکردنی پاسی بێ بەرامبەر بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان بە مەیدانی بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بەجێ نەهێناوە.