٢٥ ساڵ لەمەو بەر لە ناوەندی ئەوڕوپا لە لایەن سڕبەکان كۆمەڵ كوژی گەورە لە بۆسنا ئەنجام درا تاكو ئێستا ئەو برینە ساڕێژ نەكراوە.
٢٥ ساڵ لەمەو بەر لە ناوەندی ئەوڕوپا لە لایەن سڕبەکان كۆمەڵ كوژی گەورە لە بۆسنا ئەنجام درا تاكو ئێستا ئەو برینە ساڕێژ نەكراوە. تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ گۆڕی بە کۆمەڵ و تەرمی زیاتر لە ١٣ هەزار کەس دۆزرایەوە.
لە كۆمەڵ كوژی سربرێنیتسا زیاتر لە ٨ هەزار مسوڵمان لە بۆسنا لە لایەن سڕبە وەحشیەكان كوژران، ٢٥ ساڵ بەسەر ئەو كۆمەڵ كوژیە تێپەڕی، بەڵام ئازارەكانی بەردەوامن. لە دوای جەنگی جیهانی دووەم لە ئەوڕوپا بە گەورەترین كارەسات دادەنرێت.
لە ١١ی تەموزی ساڵی ١٩٩٥ هێزەكان لە ژێر فرمانی ڕاتكۆ ملادیجی سڕبی بون سربرێنیتسا كە لە ڕۆژهەڵاتی بوسنیا هەرسەک بو، هەرەوها لە ژێر پاراستنی نەتەوە یەکگروەکان بوو داگیر كرا. لەو کەمپە زیاتر لە ٣٥ هەزار بۆشناک هەبوو، سڕبەکان بێ جیاوازکاری لە نیوان منداڵ و ئافرەت و گەنج و پیر هەموویان بە ئۆتۆمبێلەکان گواستەوە شوێنەکانی کوشتن.
سربرێنیتسا لە لایەن نەتەوە یەكگرتوەكان وەك هەرێمێكی گرنگ دیاری كرابو. دوای داگیر كردنی بە هەزاران بۆشناك لە لایەن هێزی هۆڵەندا ون كرابون. دواتر ئەو كەسانەی لای هێزی هۆڵەندا بون درانە دەست هێزی سڕب. لەو شوێنەی لایەن نەتەوە یەکگرتوەکان ڕادەست کرا، لە ماوەی ٣ ڕۆژدا ٨ هەزار و ٣٤٢ بۆسنایی کوژران. نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەوڕوپا تەنها تەماشای ئەو ڕەوشەیان کرد، بە شێوەیەکی گشتی لە شەڕی ٣ ساڵەی بۆسنا ١٠٠ هەزار مرۆڤ کوژران.
لەگەل ئەوەی ٢٥ ساڵ بەسەر كۆمەڵ كوژی سربرێنیتسا تێپەڕی، بەڵام كەسانێك تاكو ئێستاش چاوەڕوانی ئازیزەكانیان دەكەن بە مردوی یان بە زیندوی سۆراغیان بزانن. هەروەها تاكو ئێستا تەرمی هەزارو ١٠٠ كەس دیار نیە.
ئەو كارەساتەی لە سربرێنیتسا بەرامبەر مسوڵمانەكان كراوە لە ساڵی ١٩٩٥ دادگای سزادانی نێودەوڵەتی یوگوسلافیا بە كۆمەڵ كوژی نیشان دا.(ICTY) لەو كات ڕادۆڤان كارادزیجە پێشەنگی سیاسەتی سڕبەكانی بۆسنا بو ٤٠ ساڵ سزای بەند كردنی بۆ دیاری كرا. هەروەها(ICTY) تاكو ئێستا تەنها ١٥ كەسی بەتۆمەتی كۆمەڵ كوژی سربرێنیتسا بەند كردون.
شایەنی باسە كەس و كاری قوربانیەكان لە ساڵی ٢٠٠٢ لە هۆڵەندا هەوڵی یاسایان دا. دادگای لاهالی بڕیاری دا ٣ كەسی هۆڵەندی دەستیان هەبوە لە ئەنجام دانی كۆمەڵ كوژی مسوڵمانەكان، داوای لە هۆڵەندا كرد قەرەبوی كەس و كاری قوربانیەكان بكات.
لە ساڵی ٢٠٠٧ دایكەكانی سربرێنیتسایی بۆ قوربانیەكان لە هەمان شوێن لە هۆڵەندا سكاڵایان تۆمار كرد كە ٦ هەزار كەس ستەمیان لێكراوە. دادگای لاهای لە بەر ئەوەی لە كاتی داگیر كردن هۆڵەندا ٣٠٠ هاوڵاتی بۆشناكی دابوە دەست هێزی سڕب، ئەمەی بەتاوان نیشان دا.
لە ساڵی ٢٠٠٧ دیوانی دادپەروەری نێونەتەوەی ئەو کارەساتەی وەکو جینۆساید ناساند. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە بە شێوەیەکی بەرچاو وێران بوونەتەوە.
لە وڵاتی کینیا بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ لافاو هەڵسا و تاوەکو ئێستا ٧٠ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە تەواوی تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی نزیکەی ٤٥ هەزار و فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند کە شارەوانی شاری گەورەی دیاربەکر بەڵێنەکەی بۆ دابینکردنی پاسی بێ بەرامبەر بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان بە مەیدانی بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بەجێ نەهێناوە.