حەسەن نصرالله سکرێتری گشتیی حزب الله دەست نیشانی کرد، لە بەندەری بەیرووت هیچ کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیان نەبووە.
حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی حزب الله سەبارەت بە تەقینەوەی بەیرووت قسەی کرد و وڵامی ئیدیعاکان دایەوە.
حەسەن نصرالله دەست نیشانی کرد، تەقینەوەی گەورەی بەیرووت کارەساتێکی گەورە بوو.
ناوبراو وتی، "هەندێک کەس بە درۆ هۆکاری ئەو کارەساتەیان تەقینەوە لە هوماری چەکی حزبوڵڵا ڕاگەیناد تا ئێمە خراپ بکەن."
حەسەن نصرالله وتی، "هەندێک میدیا و کەسایەتی سیاسی بڕێک پرسیان هێناوەتە ئاراوە کە ئامانجیان هاندانی گەلی لوبنان دژی حزب الله-ی لوبنانە. ئامانج، ڕووخانی حزبوڵڵا بوو. ئەوە باڵاترین زوڵمێک بوو کە دژی حزبوڵڵا ئەنجام درا. من ڕاشکاوانە هەبوونی هەر جۆرە هومارێکی چەک و تەقەمەنی حزبوڵڵا لە بەندەری بەیرووت ڕەت دەکەمەوە. حزبوڵڵا نە لە رابردوو و نە لە ئێستا هیچ جۆرە هومارێکی لە بەندەری بەیرووت نەبووە."
هەروەها وتی، "کارەساتی تەقینەوەی بەیرووت پاشهاتی مەترسیداری لە بواری جیاواز بەدواوە دەبێت. ئەوەی کە ڕووی دا ڕووداوێکی هەڵکەوت لە مێژووی هاوچەرخی لوبنان بوو. هەبوونی نەتەوەی لوبنان لە پاڵ دەوڵەت و ئامادە بوونی خێرای لێژنە و دامەزراوە مەدەنییەکان لە ئەو کارەساتە بەرچاو بووە."
ناوبراو لە بەردەوامی دەست نیشانی کرد، دەبێت بکەرانی تاوانەکە رادەستی دادپەروەری بکرێن و داوای کرد کە حکومەتی لوبنان بە پێداگری شوێنکەوتووی ئەم بابەتە بێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە بە شێوەیەکی بەرچاو وێران بوونەتەوە.
لە وڵاتی کینیا بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ لافاو هەڵسا و تاوەکو ئێستا ٧٠ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە تەواوی تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی نزیکەی ٤٥ هەزار و فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند کە شارەوانی شاری گەورەی دیاربەکر بەڵێنەکەی بۆ دابینکردنی پاسی بێ بەرامبەر بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان بە مەیدانی بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بەجێ نەهێناوە.