دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس بەژداری ٧٥مین کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو و دەست نیشانی کرد، پێویستە جیهان بەرپرسیارێتیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بخاتە ئەستۆی چین و لێپرسینەوە لەو بارەیەوە لەگەڵی بکات.
ترامپ دەست نیشانی کرد، لە ئەمریکا ٢٠٠ هەزار کەس و لە سەرانسەری دونیا ١ ملیۆن کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا مردوون و دواتر وتی، "بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان لێپرسینەوە لەگەڵ چین بکات."
ترامپ دووبارە ئەو ڤایرۆسە وەکو "ڤایرۆسی چین" ناو برد و وتی، "٧٥ ساڵ دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم و دامەزراندنی نەتەوە یەکگرتووەکان، دووبارە لە ناو قەیرانێکی گەورەی جیهانیدایین. لە ١٨٨ وڵات لە دژی دوژمنی نهێنی کە ڤایرۆسی چینە و بووە هۆی گیانی ژمارەکی زۆر کەس شەڕێکی گەورە بەڕێوە دەچێت."
ترامپ لە بەردەوامی دەست نیشانی کرد، ئەگەر چی چین لە سەرەتا گەشتەکانی ناو وڵات راگرت بەڵام بە فڕین بە وڵاتەکانی دیکەی جیهان رێگە بە بڵاو بوونی نەخۆشیەکە درا و دووبارە رێکخراوی تەندروستی جیهانی خستە ئامانج کە بەرگری لەوە دەکات کە لە ژێر کۆنترۆلی چیندایە. ترامپ وتی، "بە هەڵە دەیانوت هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت ڤایرۆسەکە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، دواتر دووبارە بە هەڵە وتیان ئەوانەی نیشانەی ڤایرۆسەکەیان نییە نایگوازنەوە. پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان لێپرسینەوە لەگەڵ چین بکات لە بەرامبەر ئەو کارانەدا."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە بە شێوەیەکی بەرچاو وێران بوونەتەوە.
لە وڵاتی کینیا بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ لافاو هەڵسا و تاوەکو ئێستا ٧٠ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە تەواوی تەواوی رێگری و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی نزیکەی ٤٥ هەزار و فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند کە شارەوانی شاری گەورەی دیاربەکر بەڵێنەکەی بۆ دابینکردنی پاسی بێ بەرامبەر بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان بە مەیدانی بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر بەجێ نەهێناوە.