هودا پار بانگێشتی هەڵبژاردنی "دەرسی بژاردەی زمانی دایک" لە قوتابخانەکان دەکات

یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار بانگێشتی هەڵبژاردنی دەرسەکانی بژاردەی کورمانجی و زازاکی لە قوتابخانەکان کرد.
ئەمیرئۆغلو ئاماژەی بەوە کرد کە زمان کاریگەری باشی لە سەر بەها فەرهەنگییەکانی کۆمەڵگا هەیە و بۆیە دەبێت لە قوتابخانەکان دەرسی بژاردەی کورمانجی و زازاکی هەڵبژێردرێت و دواتر وتی، "لەبەر ئەوەی بە زمانەکەمان قسە ناکەین و ناگوازینەوە بۆ نەوەکانی دەهاتوو رۆژ بە رۆژ لەناو دەچێت. لە قوتابخانەی ناوەڕاستدا دەرسی بژاردەی کورمانجی و زازاکی هەیە و ئەمەش بۆ منداڵەکان دەرفەتێکی گەورەیە کە فێری زمانی دایکی خۆیان بن."
ئەمیرئۆغلو ئاماژەی بەوە کرد کە لە ١٢ی شوبات قۆناغی بژاردنی دەرسی بژاردە کۆتایی دێت و باسی لەوە کرد کە ساڵی رابردوو ٢٠ هەزار کەس دەرسی بژاردەی کورمانجی و زازاکیان بژاردبوو و ئامانجیان ئەمساڵ ١٠٠ هەزار کەسە.
یونس ئەمیرئۆغلو لە بەردەوامی وتی، "بانگی ئەندامان و گەلی خۆمان دەکەین کە زمانی دایکیان هەڵبژێرن. ساڵی رابردوو ٢٠ هەزار کەس ئەم دەرسانەیان بژاردبوو. ئامانجمان ئەوەیە کە ئەمساڵ ١٠٠ هەزار کەس ئەم دەرسانە هەڵبژێرن. قۆناغەکە لە ١٢ی شوبات کۆتایی دێت. ئێمە لەو قۆناغەدا بە تەواوی دەرفەتەکەمان بۆ ئەم بابەتە کار دەکەین. وەرن پێکەوە خاوەنداری لە زمانی دایکمان بکەین. بوونەکەمان بەهێز بکەین و دەهاتوومان رۆناک بکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حوسێن ئیمیر بەرپرسی کاروباری دەرەوەی هودا پار وتی، " پێویستە ڕێککەوتنێکی ستراتیژی و یەکێتی هێزەکان لە نێوان تورکیا و ئێران و پاکستان دابمەزرێت! ئەم یەکگرتووییە نەک تەنیا ئاسایشی ناوچەکە مسۆگەر دەکات؛ هاوکات ئیرادە و روومەت و سەربەخۆیی جیهانی ئیسلامی بۆ دیاریکردنی داهاتووی خۆی نیشان دەدات."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بۆ پشتیوانی لە کاروانی بەرخۆدانی مەغریب کە بۆ تێکشاندنی گەماڕۆی سەر غەززە بەڕێوەکەوتووە لە دیاربەکر "ڕێپێوانی جیهانی غەززە" رێکخست.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی فارابی لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵات. لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیان بە نەخۆشخانەکە گەشت و چەندین هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.
بزووتنەوەی گەنجایەتی و بانگەوازی لە ناوچەی رەزانی شاری دیاربەکر لە ناو پارێکدا بەرنامەیەک رێکخست.