چەندین کەسایەتی ناوداری ئیسلام لە مانگی شوبات شەهید كراون

لەبەر ئەوەی زۆرێك لە کەسایەتی ئیسلامی و زانای ناودارو تێكۆشەر لە مانگی شوبات شەهید كراون، مانگی شوبات وەکو مانگی شەهیدەکان ناو دەبێت.
لە مێژوودا زۆر لە تێكۆشەر و ڕێبەر و زانایان بۆ پاراستنی دینی خودا، لە ڕێگای خودا گیانیان لە بەخشیوە شەهید بونە. لەبەر ئەوەی لە مانگی شوباتدا زۆر لە زانایان و سەربازەکانی خودا شەهید بونە ئەو مانگە بە مانگی شەهیدەکان ناونراوە.
شەهیدەکان لە بیر نەکراون و لە بیر ناکرێن. بە تایبەتی لە مانگی شوبات زۆر لە ڕێبەرانی کە كاریگەریان لەسەر مێژوو هەیە شەهید كراون. بزوتنەوەکانی ئیسلامی لە ڕۆژگاری ئێستا پەند و ئامۆژگاری لە وان وەردەگرن و بەردەوام دەبن لە ڕێگاکەیان.
یادی شەهیدەکان بەرز ڕادەگیرین سڵاو بۆ گیانی پاكیان دەنێرین.
حەسەن بەننا
تەواوی ناوەکەی، حەسەن ئەحمەد عبدالرحمان موحەممەد البەننا الساعەتیە و دامەزێنەری جەماعەتی إخوان المسلمینە. لە ١٤ی مانگی ١٠ی ساڵی ١٩٠٦ لە ناوچەی مەحمودیەی شاری بوحەیریە لە باکوری وڵاتی میسر لە دایک بوو. بەننا ئەندامی خانەوادەیەکی زانا بوو، باوکی حەسەن بەننا زانای حەدیس بوو. دوای هەڵوەشانی خیلافەتی عوسمانی لە ساڵی ١٩٢٤ لە تورکیا، لەبەر ئەوەی مسوڵمانەکان بێ خاوەن مانەوە لە ساڵی ١٩٢٨ لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا جەماعەتی ئیخوانی دامەزراند. حەسەن بەننا جەماعەتی ئیخوان وەکو ڕێکخراوێکی "سیساسی ئیسلامی" دامەرزراند و ئامانجەکەی دروست کردنی ئیسلام لە ناو ژیانی ڕۆژانە و دروست کردنی دووبارەی حکومەتی ئیسلامی بوو. بەننا لەو کاتەی مرۆڤەکان لە ژێر داگیرکەری ئینگلیزەکان و فەرەنسییەکان و ئیتالیەکان بوون بانگێشتی دەکرد تاکو مرۆڤەکان بگەرێنەوە بۆ سەر ئەسلی خۆیان، بەننا ئایینی ئیسلامی وەکو "ئایینی بیرۆکە و پەرستش و نیشتیمان و ئایین و ڕوحانیەت و قورئان و شمشێر" دەناساند. حەسەن بەننا لە ١٢ی شوباتی ساڵی ١٩٤٩ لە گەورەترین مەیدانی قاهیرە تووشی هێرش بوو. بۆ چارەسەری گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە. ڕێگری کرا تاکو چارەسەر بکرێت و بەننا لەبەر بریندار بوون بە ٧ گولە و نەمانی خوێن لە لاشەی شەهید بوو.
مالکۆم ئێکس
مالکۆم ئێکس کە سیاسەتچیێکی ئەمریکی بوو، لە ١٩ی مانگی ٥ی ساڵی ١٩٢٥ لە ویلایەتی نەبراسکا لە دایک بوو. ناوەکەی "مالکۆم لیتتڵ"ـە. باوکەکەی رێڤێرێند ئیرل لیتتڵ و چوار براکەی بە دەست نەژادپەرستانی سپی پێست کوژران. لە کاتی قۆتابخانەی ئامادەیی قوتابییێکی زیرەک بوو. لە ساڵی ١٩٤٦ بە تۆمەتی دزی کردن ١٠ ساڵ سزای زیندانی بوونی وەرگرت. لە ساڵی ١٩٤٨ لەگەڵ ئەلیا موحەممەد کە نەژادپەرستێکی ڕەش پێستی بوو. لەبەر ئەوەی كاری گەری ئەلیا لە سەری هەبوو ناوی خانەوادەیی خۆ گۆڕا بۆ ئێکس X دوای ڕزگار بوون بەژداری ڕێکخراوی ئەلیا "بزووتنەوەی نەتەوەی ئیسلام" بوو. دوای تێپەڕینی چەند ساڵ، ملکۆم ئێکس لێکۆلینەوەیەکی سەبارەت بە ژیانی ئەلیا ئەنجام دا، لە مانگی ٣ی ساڵی ١٩٦٤ لە بزووتنەوەی ئەلیا جیاز بویەوە. لە ساڵی ١٩٦٤ چوو بۆ حەج. وتی، لە کاتی بە جێ هێنانی فەریزەی حەج برایەتی ڕاستیم بینی. دوای گەڕانەوە لە حەج، ناوی الحاجی مالک الشبازی وەرگرت. لە ساڵی ١٩٦٥ یەکێتی ڕێکخراوی ئافرۆ-ئەمەریکانی دروست کرد. لە ١٥ی شوباتی ١٩٦٥ هێرشێکی بۆ بۆمبی بۆ سەر مالەکە لە نیۆیۆرک ئەنجام درا. لەم هێرشەدا خانەوادەکەی بێ برینداربون ڕزگار بوون. لە ٢١ی شوباتی ساڵی ١٩٦٥دا لە کاتی پێشکەش کردنی وتارێک لە کۆنفەرانسێک، ٦ کەس بە چەک هێرشیان کردە سەر مالکۆم و ١٥ گولەی لێ دەدەن. لەگەڵ ئەوەی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە بەڵام بەرپرسانی نەخۆشخانە وتیان شەهید بووە.
عەبباس مووسەوی
شەهید عەبباس مووسەوی لە ساڵی ١٩٥٢ لە دەشتی بەقعای وڵاتی لوبنان لە دایک بوو. لە ساڵی ١٩٦٧ کاتێک عەرەبەکان لە شەڕ لە بەرامبەر سەهیۆنیەکان شکەستیان خوارد تەمەنی ١٥ ساڵ بوو. لە تەمەنی گەنجی بەژداری خۆراگیری فەلەستین بوو. لە ئەنجامی شەڕێک لەگەڵ سەهیۆنیەکاندا بریندار بوو. چارەسەرییەکەی لە لوبنان ئەنجام درا. دوای کاتێک لەسەر داوای ئیمام موسا سەدر چۆ بۆ شاری نەجەفی وڵاتی عێراق. لەوێ لە ماوەی ٥ ساڵدا زانسەتەكەی تەواو کرد. لەگەڵ پەروەردەی مەدەرەسە، فێری زمانەکانی فەرەنسی و ئینگیلیزیش بوو. ڕژێمی بەعسی عێراق لە تێکۆشانەکەی ناڕاحەت بوو، هێرشیان کرد بۆ سەر ماڵەکەی، بەڵام بە خۆی ئەو کات لە لوبنان بوو. ئیتر نەیتوانی بچێت بۆ عێراق، بۆیە لە وڵاتی لوبنان بەردەوام بوو لە تێکۆشانەکەی. عەبباس مووسەوی لە لوبنان شوێنەکانی پەروەردەی دروست کرد. گەنجەکانی پەروەردە کردەوە. ئەو گەنجانە بوونە پزیشک و ئەندازیار و پرۆفیسۆر و زانا. سەید حەسەن نصرالله سەرۆکی ئێستای حزب الله یەکێک لەو گەنجانە بوو. عەبباس مووسەوی کە یەکێک لە دامەزێنەرانی حزب الله بوو، بەژداری چەندین ئۆپڕاسیۆنی نهێنی حزب الله بوو. چەند ساڵ فەرماندەی هێزەکانی سەربازیی حزب الله بوو، لە ساڵی ١٩٩١ بۆتە سکرتێری گشتی حزب الله. تەنها ٩ مانگ توانی ئەو ئەرکەکەی بە جێ بێنێت. لە ١٧ی شوباتی ساڵی ١٩٩٢ لە کاتی گەڕانەوە لە بەرنامەی ساڵیادی شەهید بوونی شێخ ڕاغیب، لە ئەنجامی هێرشی موشەکیی سەهیۆنیەکان لەگەڵ هاوسەرەکەی و منداڵێکەی شەهید بون.
عیماد موغنیە
عیماد موغنیە بە ناوی حاجی ڕزوان ناودار بوو، لە ساڵی ١٩٦٢ لە شاری سوور لە باشوری وڵاتی لوبنان لە دایک بوو. موغنیە خانەوادەکی چووتیار بوو، قۆناغەکانی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەیی لە قوتابخانەکانی لوبنان تەواو کرد. یەکەمین پەوەندیی موغنیە لەگەڵ بزووتنەوەی خۆراگر لە تەمەنی ١٥ ساڵی لە ساڵی ١٩٧٧دا بوو. موغنیە دەچوە لای ئەنیس نەققاش پەروەردەی سەربازی وەردەگرت و نیشانی دەدا دەیەوێ لە بەرامبەر سەهیۆنیەکان شەڕ بکات. عیماد موغنیە لە ساڵی ١٩٨٢ دوای داگیرکەریی ڕژێمی تیرۆر بەژداری بزووتنەوەی ئەمەل بوو کە لە لایەن دکتۆر موستەفا چەمران و موسا سەدر دروست کرابوو. عیماد موغنیە لە ساڵی ١٩٨٢ تا ١٩٨٥ ئەرکی پاراستنی موحەمەد حوسێن فضل الله ڕێبەری مەعنەویی حزب الله بەڕێوە برد، دواتر بۆتە فەرماندەی بەرپرس لە ئۆپڕاسیۆنەکانی تایبەتی حزب الله. سیخورەکانی سی،ئای،ئەی ئەمریکا و مۆسادی سەهیۆنیەکان بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ لە ٤٢ وڵات بە دوای عیماد موغنیە دەگەڕان. عیماد موغنیە لەو ٢٥ ساڵە شەو ڕۆژ کاری دەکرد تاکو لە بەرامبەر ڕژێمی سەهیۆنی سەرکوتنێکی مێژووی بە دەست بێنیت. کاتێک ئەمریکا دەیوت کێ شوێنی موغنیە بڵێت ٢٥ ملیۆن دۆلار دیاری پێ دەدات. چالاکیەکانی موغنیە لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆتە هۆکاری دەرچوونی داگیرکەرەکان لە خاکی باشوری لوبنان. لە شەڕی مانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٠٦ موغنیە وەکو "فەرمادەی عەرەب کە کۆتای بە درۆی شکەست نەخواردن هێنا" ناودار بوو. موغنیە لە ١٢ی شوباتی ساڵی ٢٠٠٨ لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی لە دیمەشق شەهید بوو. عیماد موغنیە دوای ڕاغیب حەرب و سەید عەبباس مووسەوی سێیەمین فەرماندەی حزب الله بوو کە لە ئەنجامی هێرشی تیرۆری داگیرەکەرەکان شەهید کرا.
عاتف خۆجەی ئیسکیلیپی
عاتف خۆجەی ئیسکیلیپی لە ساڵی ١٨٧٤ لە گوندی تۆپخانەی شاری ئیسکیلیپی وڵاتی تورکیا لە دایک بوو. عاتف خۆجە لە سەرەتا لە گوندەکەی پەروەردە بوو، دواتر لە لای عبدالله ئەفەندی کە یەکێک لە زانایانی ناودار بوو فێری دەرسەکانی فقه و تەفسیر بوو. کاتێک چوو بۆ ئەستەمبۆل دەیویست بەردەوام بێت لە پەروەردەکەی. لە مەدەرەسەی فاتح دەرسی وەرگرت، عاتف خۆجە لە ساڵی ١٩٠٢ لە ئەنجامی تاقیکردنەوەی ڕوئوس بۆتە مامۆستای گشتی ئەستەمبۆل. کاتێک لە مەدرەسەی فاتح مامۆستا بوو، بەردەوام بوو لە پەروەردە بوونەکەی لە زانکۆی دارالفنون. دوای تەواو کردنی بەشی ئیلاهیاتی زانکۆی دارالفنون بۆتە مامۆستای عەرەبیی قوتابخانەی قاباتاشی ئەسەتەمبۆل. بۆ گۆڤارەکانی بیان الحق و سبیل الرشاد چەند بابەتێكی نووسی. لەبەر بابەتێك کە پێش لە ڕووداوی ٣١ی مارت نووسی بووی دەستگیر کرا. بەڵام دادگا بڕیاری بێ تۆمەت بوونەکەی دا و ئازاد کرا. لە دژی ئیتیحادچییەکان بەژداری إتحادی محمدیە بوو. کتێبەکانی بە ناوی مەدەنیەتی شەریعەت و مراث الاسلام لەو قۆناغەدا نووسی. لە بەرهەمەکانی باس لە بابەتانی مەدەنیەت، تەراقی، پەروەردە، ژیانی کۆمەڵایەتی، نیزامی ئیسلامی، بالاپۆش بوون، ئەخلاق و حقوق کرد. نووسینەکانی سیاسی نووسی و لە بەرامبەر ئامانجی جیاواز کردنی دین و دەوڵەتی ئیتیحادچییەکان ڕاوەستا. لە ساڵی ١٩٢٢ لە کۆشکی دۆلماباخچە دەرسی دەوتەوە. لەو قۆناغەدا بە تایبەت نووسینەکانی دژ بە ڕۆژئاوایی بوونی دەنووسی. کتێبەکانی بە ناوی تستر الشرعی و دینی ئیسلامدا مەنعی موسکیرات (لە ئایین ئیسلام قەدەغە بوونی کحولیەکان)، (شوێن کەوتنی فرنگەکان) و شەپکەی نووسی. لەبەر کتێبی شەپکە دوای ساڵێک و نیو کاتێک یاسای شەپکە قبول دەکرێت بە تۆمەتی سەرپێچی کردن لە یاسا دەستگیر دەکرێت. شەوکەت سوڕەیا ئایدەمیر، تەخیرول مەولەوی، حەسەن تەحمیلجی و کچەکەی مەلاهەت خانم دەڵێن، عاتف خۆجە بە تۆمەتی سەرپێچی کردن لە یاسای شەپکە دەستگیر کرا. عاتف خۆجە لە ٤ی شوباتی ساڵی ١٩٢٥ لە ڕۆژی پێنچ شەممە لە سێدارە دەدرێت و شەهید دەکرێت.
ئەسعەد ئەربیلی
لە ساڵی ١٨٤٧ لە شاری هەولێری پارێزگای موسڵ لە دایک بوو. باوکی موحەممەد سەعید ئەفەندی یەکێک لە شێخەکانی تەکیەی خالیدی بوو. باپیرەکەی هیدایەتولڵا ئەفەندی خەلیفەی خالیدی بەغدادی بوو. هەم لە لایەن باوک و هەمیش لە لایەن دایکی سەیدبو. ئەسعەد ئەفەندی لە ساڵی ١٨٧٥ ئیجازەکەی وەردەگرێت و بۆ ئەنجام دانی حەج دەچێتە حیجاز. کاتێک لە حەج بو زانی شێخەکەی کۆچی دوای کردوە دەچێتە ئەستەمبۆڵ. زیرەکیەکەی لە تەواوی ئەستەمبۆڵ بڵاو بویەوە، خالید پاشا کە زاوای سوڵتان عبدالحمید بوو، بانگێشتی ئەسعەد ئەفەندی دەکات بۆ کۆشک و لەوێ ساڵێک و نیو دەرسەکان عەرەبی و زانستەکانی دینی لە شێخ ئەسعەد وەردەگرێت. سوڵتان عبدالحمید، ئەسعەد ئەفەندیی وەکو ئەندامی مجلس المشایخ ڕای دەگینێت. لە سەردەمی سوڵتان موحەممەد ڕەشاد دەبێتە سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە. دوای هەڵوەشانی دەوڵەتی عوسمانی و دروست بوونی کۆماری تورکیا لەبەر غەم و حوزنەکەی بڕیار دەدات ئیتر دەرنەکەوێت بۆ دەرەوە و لە مالەکەی دەست بە خەلوە دەکات. ماڵەکەی هەموو کاتێک لە ژێر چاودێریی پۆلیس بوو. لە ٢٣ی ساڵی ١٩٣٠ بەهۆی ڕووداوەکانی مەنەمەن دەست بە سەر دەکرێت و گوازرایەوە بۆ شارۆچکەی مەنەمەنی پارێزگای ئیزمیر. بە داوای لە سێدارەدان دادگای دەبێت. بەهۆی پیریی تەمەنەکەی سزاکەی دەگۆڕێت بۆ زیندانی بوونی هەتاهەتای. کوڕەکەی عەلی ئەفەندی لە سێدارە دەدرێت. لە ٣ی مارت لە نەخۆشانە کۆچی دوای دەکات. باس لەوە دەكرێت ژەهراوی بوو. تەرمەکەی بە خانەوادەکەی نەدرا و لە مەنەمەن بە خاک سەپێندرا.
شێخ ڕاغیب حەرب
شێخ ڕاغیب حەرب لە باشوری لوبنان لە دایک بوو. باوکەی دەیویست کوڕەکەی ببێتە زانا بەڵام لە تەمەنی بچووکی بەژداری خۆبەخشانی فەلەستین بوو. دواتر لە بەیروت لە لای سەید حوسێن فضل الله دەستی بە خوێندنی دەرسەکانی مەدرەسە کرد. دواتر بۆ فێر بوونی زانست چوو بۆ نەجەف، ٤ ساڵ لە مەدەرەسەی موحەممەد باقر سەدری خوێند. لە ساڵی ١٩٧٠ بە دەستی ڕژێمی بەعس لە عێراق دەرکرا. لە لوبنان دەستی بە وتنی دەرس کرد. شێخ ڕاغیب لە تێکۆشانەکەی بەردەوام بوو، گەنجەکانی دەوەروبەری کۆ کردەوە، بۆتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی حزب الله. لە ساڵی ١٩٨٣ شێخ ڕاغیب حەرب بە دەستی سەهیۆنیەکان بەند کرا، بەڵام زوو ئازاد کرا. شێخ ڕاغیب حەرب پلانی ئۆپڕاسیۆنەکانی لە بەرامبەر سەهیۆنیەکان دروست دەکرد و بەژداری بەشێک لە ئۆپڕاسیۆنەکان بوو. لە ١٦ی شوباتی ١٩٨٤ لە ئەنجامی هێڕشی فرۆکەکەکانی سەهیۆنیەکان شەهید بوو. ٢ کوڕ و ٥ کچی هەبوو. کۆتاترین منداڵەکەی ٤ مانگ دوای شەهید بوونەکەی لە دایک بوو، ناوەکەی ڕاغیب نرا.
عومەر عبدالرحمان
لە ٣ی مانگی ٤ی ساڵی ١٩٣٥ لە شاری دەکاهلیەی وڵاتی میسڕ لە دایک بوو. کاتێک تەمەنی ١٠ مانگ بوو چاوەکانی کوێر بوو. لەبەر ئەوەش لە تەمەنی ٥ ساڵیدا لە مەدرەسەی نووری کوێرەکان دەستی بە خوێندن کرد. عومەر عبدالرحمان لە تەواوی منداڵی و کەنەجیەتەکەی زۆر لە زانستەکان فێر بوو. لەبەر وتارەکانی کە پێشکەشی دەکرد بۆتە ئامانجی ستەمکاران و چەندین جار دەست بە سەر کرا و زیندانی کرا.
عومەر عبدالرحمان بە چالاکیەکانی ئیسلامی تێدەکۆشا تاکو مسوڵمانەکان هۆشیار بکات تاکو بگەرێنەوە بۆ سەر ئەسلی خۆیان؛ واتە ئیسلام. عومەر عبدالرحمان لە زۆر لە وڵاتان چالاکیەکانی ئیسلامی ئەنجام دەدا و لە ئەنجامی ئەو چالاکیەکەی کۆنفەرانسی دروست دەکرد، لەبەر ئەوەش بوە ئامانجی ئەمریکا. ئیستیخباراتی ئەمریکا عومەر عبدالرحمانی وەکو هەڕەشەیەک بۆ خۆی دەبینی. لە ساڵی ١٩٩٣ کاتێک هێرشی بۆمبی بۆ سەر ناوەندی بازرگانیی ئەمریکا ئەنجام درا، ئەو وەکو بەهانەیەکی قبول کرد و عومەریان دەست بە سەر کرد. عومەر عبدالرحمان بە چەندین تۆمەت سزای ٢٣ ساڵ زیندانی بوونی وەرگرت. عومەر عبدالرحمان لە ساڵی ٢٠١٧ لە زیندانەکانی ئەمریکا شەهید بوو.
سەلیم خان یانداربیەڤ
لە ساڵی ١٩٥٢ لە قەزاخستان لە دایک بوو. لە زانکۆی دەوڵەتی ئینگوشی شیشان و کۆلێژی ئەدەبیاتی مۆسکۆ پەروەردە بوو. دواتر بەژداری پارتی دیموکراتی وایناه بوو کە داوای سەربەخۆی شیشانستانی دەکرد. هەروەها لە کۆنفەدەراسیۆنی گەڵی کوێیی قەوقازیش ئەرکی بە ئەستۆ گرت. لە ساڵی ١٩٩١ دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆی شیشانستان بۆتە پەڕلەمەنتار. لە ساڵی ١٩٩٣ بۆتە یارەیدەری سەرۆکی گشتی. لە ساڵی ١٩٩٦ دوای شەهید بوونی جەوهەر دودایەڤ بۆتە دووەمین سەرۆکی کۆماری شیشان-ئیچکەریا. هەروەها سەرۆکی ڕیکخراوی خۆراگیری و سەرهەڵدانی ئیسلامی قەوقازیای باکور بوو. یانداربیەڤ لە ١٣ی شوباتی ساڵی ٢٠٠٤ لە ئەنجامی هێرشی بۆمبی ئیستیخباراتی ڕووسیا شەهید بوو.
شەهید شێخ موحەممەد زەکی
شێخ موحەممەد زەکی لە ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی ناڤیانی پارێزگای شرنەخ لە دایک بوو، کوڕی خانەوەدایەکی ئەهلی تەسەوف بوو. شێخ زەکی لە گەنجایەتی دەستی بە پەروەردە بوونی زانستەکانی مەدرەسە کرد.
شێخ زەکی لە چەند مەدرەسەی دەوروبەر بەردەوام بوو لە خوێندنەکەی و لە تەمەنی ٢٠ ساڵی خوێندنەکەی تەواو کرد و لە گوندەکان بۆتە مامۆستا.
هەروەها سەیدا شێخ زەکی قوتابخانەشی تەواو کرد و بوە مامۆستای خولی قورئان و لە "مەدرەسەیا سۆر"ی شێخ ئەحەمەدی جزیری دەستی بە مامۆستایی کرد.
شێخ زەکی هەموو جارێک لە پێشبڕکێی جوان خوێندنی قورئان لە ناوچەکە دەبوە یەکەم. شێخ زەکی بۆ ئەوەی جوان تر بەردەوام بێت لە خوێندنەکەی بوو مامۆستای مزگەوتێک. شێخ زەکی بە هاوکاریی هاوڵاتیان لە شارۆچکەی جزیرە مزگەوتێکی دروست کرد. لەو مزگەوتە چەندین حوجرەی دروست کرد. سەیدا موحەممەد زەکی دەرسەکانی قورئان و فقه و ژیانی پێغەمبەر و دەرسەکانی تر بە جەماعەتی مزگەوت دەوت.
شارۆچکەی جزیر یەکێک لە ناوەندەکانی زانستی کوردستانە. لە بەر شوێنی سیاسی و ستراتیژیەکەی ناوەندی بۆتانە. مەلا زەکی لە کاتێکی کورتدا لە ناو مامۆستایانی جزیرە دەمێنێت. گرنگی بە چالاکیەکانی ئیسلامی دەدات. پەکەکەش لە ناوچەکە ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبێت و لە چالاکییەکانی مسوڵمانەکان ناڕازی دەبێت. هەڕەشە لە خانەوادەکان دەکات و دەیەوێ مسوڵمانەکان لە ناو ببات. تێدەکۆشێت کەسانێک حەزیان لە ئیسلام هەیە لەو ڕێگایە بگەرێنەوە. لەو قۆناغەدا هێرش بۆ سەر ماڵی شێخ زەکی ئەنجام دەدرێت. شێخ زەکی لە ١٩ شوباتی سالی ١٩٩٢ ڕۆژی پێنچ شەممە دەچێتە دەرەوە. ڕێکخراوی مورتەدیش (پەکەکە) هێڕش دەکات بۆ سەر سەیدا شێخ زەکی و لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەهید دەبێت.
ملا غیاس الدین بارلاک
لە ساڵی ١٩٦٦ لە گوندێکی شاری وان کاتێک باوکی مامۆستای ئایینی ئەو گوندەیە لە دایک دەبێت. مەلا غیاس الدین لە ساڵی ١٩٧٤ لە وڵاتەکەی لە شارۆچکەی کەرجەوسی پاریزگای باتمان نیشتەجێ دەبێت. مەلا غیاس الدین لەوێ بەردەوام دەبێت لە خوێندنەکەی، دوای قوتابخانە بۆ فێر بوونی قورئان دەچێتە مزگەوت. مەلا غیاس الدین دوای تەواو کردنی قوتابخانە لە شارەکانی بەدلیس و کەرجەوس و فارقین و ئەرغەنی و جزیر و ساسۆن دەچێتە چەندین مەدرەسە و پەروەردە دەبێت. لە ساڵی ١٩٩٠ لە تاقیکردنەوەی پێشنوێژی سەردەکەوێت. مەلا غیاس الدین لە ساڵی ١٩٩٣ لە شارۆچکەی تاتوانی پارێزگای بەدلیس دەبێتە بانگ بێژی مزگەوت. کەسانێک لەچالاکیی ئیسلامی مەلا غیاس الدین ناڕازی دەبن، ڕێگری دەکەن کە منداڵەکان بۆ فێر بوونی قورئان بچنە مزگەوت و هەڕەشە بە خانەوادەی ئەو کەسانە دەکەن. بەڵام مەلا غیاس الدین بەردەوام دەبێت لە کارەکەی. هێزەکانی شەڕیش دەیانەوێت مەلا غیاس الدین بکوژن و تۆمەتەکەی بخەنە ئەستۆی پەکەکەی کە لە کوردستان بە سەدان مسوڵمانی کشتوە، تاکو لە ئەنجام دا قۆناغێکی نوێ شەڕ دەست پێ بکات. ئەو هێزانە لە زیندان دوو کەس دێنن کە یەکێکیان پەکەکە و بۆنەتە ئیعتیرافچی و چەکیان پێ دەدەن تاکو مەلا غیاس الدین بکوژن. مەلا غیاس الدین لە ٢٣ی شوباتی ساڵی ١٩٩٤ دوای پێش نوێژی کردنی نوێژی تەراویح دەچێت بۆ ماڵ. جەللادەکانی دەوڵەت هێرش دەکەن بۆ سەر مەلا غیاس الدین و لە ئەنجامدا مەلا غیاس الدین شەهید دەبێت.
مەتین یوکسەل
لە ١٧ی تەمووزی ساڵی ١٩٥٨ لە کوێستانی کۆلۆنگۆ لە پارێزگای بەدلیس لە دایک بوو. ناوی باوکی صدرالدین یوکسەلە. دایکی کچی شێخ مەعسووم ئەفەندیی نۆرشینیە. مەتین یوکسەل لە تەمەنی ٩ ساڵیدا لەگەڵ خانەوادەکەی دەچێتە ئەستەمبۆڵ. دەرسەکانی ئیسلامی و زانستەکانی قورئانی لە باوکی فێر بوو. مەتین یوکسەل کاتێک لە پۆلی دووەمی قوتابخانە بوو، وازی لە قوتابخانە هێنا و دەستی بە چالاکیەکانی ئیسلامی کرد. کاتێک تەمەنی ١٨ ساڵ بوو، نوێنەری ئاکینجییەکانی فاتیحی دامەزراند.
مەتین یوکسەل تێ دەکۆشا هاوکاری هەژار و فەقیران بکات، هەروەها تێ دەکۆشا ئەو ناحەقی و ستەمەی دەکرێت بە زمان بێنێت و بەرنامەی دروست دەکرد، ئەوەش دەبوە هۆکاری ناڕەزایەتیی نەتەوەپەرستەکان و نەژادپەرستەکان. لە ساڵی ١٩٧٧ لەگەڵ ٣ هاوڕێکەی تووشی هێرشی چەکداری بوو. مەتین یوکسەل لە ٢٣ی شوباتی ساڵی ١٩٧٩ لە ڕۆژی هەینی دوای نوێژی هەینی لە ئەنجانی هێرشی فاشیستەکان شەهید بوو.
کۆمەڵکوژیی حەما
لە ساڵی ١٩٧٠ حافز ئەسەد لە ئەنجامی کودەتایەکی سەربازی بۆتە دەسهەڵات و جگە لە پارتی بەعس، چالاکیی تەواوی پارتەکانی قەدەغە کرد. هەر کێ شتێکی بچووکێش دژ بە ڕژێمی بەعس بوتایە تووشی ستەمی المخابرات دەبوو.
لە حەما مسوڵمانەکان بە هێز بوون. لەبەر ئەوەش حافز ئەسەد بە تەواوی ستەم و زۆردارییەکەی ڕوی کرد بۆ سەر حەما. ڕفعەت ئەسەد برای حافز ئەسەد کاتێک سەرۆك ئەرکانی گشتی بوو دەستی بە ستەم و وەحشیەت لە حەما کرد. بە پێی ژمارەکانی فەرمی لەو ڕۆژەدا زیاتر لە ٤٠ هەزار گەڵی حەما شەهید بوون، بە دەیان هەزار کەسیش بریندار بوون.
کۆمەڵکوژی الخلیل
ڕژێمی تیرۆرست لە ڕۆژی کە فەلەستینی داگیر کردوە تا ئێستا زۆر کۆمەڵکوژی ئەنجام داوە و زۆر مسوڵمانی شەهید کردوە. یەکێک لەو کۆمەڵکوژیانە لە ٢٥ی شوباتی سالی ١٩٩٤ لە الخلیل ئەنجامی درا. لە ئەنجامی هێرشەکەی لە لایەن سەهیۆنیێک لە مزگەوتی الخلیل ئەنجام درا ٦٧ مسوڵمان شەهید بوون، ٣٠٠ مسوڵمانیش بریندار بوون. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەشتە ئاسمانییەکانی دەست پێ کردەوە و ئاسمانی عێراقیش بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە.
ئاسمانی عێراق کە بەهۆی شەڕی نێوان رژێمی سەهیۆنی و ئێران بۆ ماوەی کاتەیی داخرابوو دوای هەڵسەنگاندنەکان دووبارە کرایەوە.
حوسێن ئیمیر بەرپرسی کاروباری دەرەوەی هودا پار وتی، " پێویستە ڕێککەوتنێکی ستراتیژی و یەکێتی هێزەکان لە نێوان تورکیا و ئێران و پاکستان دابمەزرێت! ئەم یەکگرتووییە نەک تەنیا ئاسایشی ناوچەکە مسۆگەر دەکات؛ هاوکات ئیرادە و روومەت و سەربەخۆیی جیهانی ئیسلامی بۆ دیاریکردنی داهاتووی خۆی نیشان دەدات."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بۆ پشتیوانی لە کاروانی بەرخۆدانی مەغریب کە بۆ تێکشاندنی گەماڕۆی سەر غەززە بەڕێوەکەوتووە لە دیاربەکر "ڕێپێوانی جیهانی غەززە" رێکخست.