لە یەمەنەوە مووشەکی بالیستیکی ئاراستەی سەر ئەبوزەبی دەکرێت

یەحیا سەریع وتەبێژی فەرمیی هێزەکانی چەکداری یەمەن رایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنی "باهۆزی یەمەن" دوو مووشەک ئاراستەی سەر ئیمارات و سعوودیە کران.
یەحیا سەریع وتەبێژی فەرمیی هێزەکانی چەکداری یەمەن رایگەیاند وەکو وڵامدانەوە بە تاوانەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا-سعوودیە-ئیمارات ئەمڕۆ ئۆپڕاسیۆنێکی نوێ بە مووشەکی بالیستیکی و دڕۆن ئەنجام دراوە.
سەریع باسی لەوە کرد کە چەندین ناوەندی گرنگ لە ئەبوزەبی و دوبەی وەکو بنکەی ئاسمانی لە ئەبوزەبی کرانە ئامانج.
هەروەها باسی لەوە کرد کە بە فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان لە سعوودیە چەند ناوچە کرانە ئامانج کە یەکێکیان ناوەندی مووشەکی بالیستیکی بوو.
سەریع لە بەردەوامی بانگێشتی شەریکەکانی بیانی کرد و باسی لەوە کرد کە ئیتر ئیمارات بۆیان شوێنێکی هێمن نییە و تا کاتێک ئیمارات بەردەوام بێت لە هێرش بۆ سەر گەلی یەمەن ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئۆپڕاسیۆن.
وەزارەتی بەرگری ئیمارات راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و باسی لەوە کرد کە مووشەکەکانی بالیستیکی کە لە یەمەنەوە ئاراستە کرابوون لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی تێکشکێندراون و لە ئەنجامی رووداوەکەدا زیانێکی گیانی نەبووە.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە راگەیێندراوێکدا مووشەکە پێشکەوتووەکانی فەتاحی وەک دەسپێکی کۆتایی سیستەمی بەرگری ئەفسانەیی سوپای رژێمی و سەرلێشێواوی سەهیۆنییەکان وەسف کرد.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر مەدەنییەکان لە غەززە کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون ١٣ کەس شەهید بوون و زیاتر لە ٧٠ کەسیش بریندار بوون.
ئێران لە تەواوی شەو بە مووشەک و درۆن بەردەوام بوو لە ئۆپڕاسیۆنەکانی بۆ سەر خاکەکانی داگیرکەر. لە تەلئەبیب ئاگادارکەرەوە دەنگی دایەوە و سیستەمی بەرگری ئاسمانی دووبارە نەیتوانی رێگری لە مووشەکەکان بکات.
وتاربێژی مزگەوتی ئەقسا شێخ عیکریمە سەبری رایگەیاند کە رژێمی داگیرکەر بە بەکارهێنانی رووداوەکانی ئێستا وەک بیانوویەک مزگەوتی ئەقسای داخست و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە هێرشێکی ڕوونە بۆ سەر مافی عیبادەتی مسوڵمانان.