ئێران تەلئەبیب مووشەکباران دەکات

ئێران لە تەواوی شەو بە مووشەک و درۆن بەردەوام بوو لە ئۆپڕاسیۆنەکانی بۆ سەر خاکەکانی داگیرکەر. لە تەلئەبیب ئاگادارکەرەوە دەنگی دایەوە و سیستەمی بەرگری ئاسمانی دووبارە نەیتوانی رێگری لە مووشەکەکان بکات.
سوپای پاسدارانی ئێران لە کاتەکانی شەو دەستی بە ئۆپڕاسیۆنی مووشەکی لە دژی رژێمی داگیرکەر کرد.
لە تەلئەبیب کە زۆرترین هەست بە هێرشەکان کرا، ئاگادارکەرەوە دەنگی دایەوە و سەهیۆنییەکان ئاراستەی پەناگە کران.
هەرچەندە سیستەمی بەرگری ئاسمانی هەوڵیدا وەڵامی هێرشەکان بداتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان مووشەکەکان گەیشتوونەتە ناوەندی شارەکە.
دوابەدوای ئەم پێشهاتانە، رژێمی سەهیۆنیش هێرشی کردە سەر بەشێک لە ئامانجەکانی پایتەختی ئێران.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە ئێران کرد "بێ مەرج تەسلیم بێت" و رایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکان ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێن.
تێکهەڵچوونەکان دوای هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ئیسفەهان و نەتەنز دەستی پێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران داوای لە هاوڵاتیان کرد کە واتسئەپەکە لاببەن و رایگەیاند کە واتسئەپ زانیاری بەکارهێنەران کۆدەکاتەوە و بۆ رژێمی سەهیۆنی دەنێرێت.
ئێران لە پارێزگای لۆرستان ٥ کەسی بە تۆمەتی ئەنجامدانەوەی چالاکی لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ دەزگای هەواڵگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی مۆساد دەستبەسەر کرد.
سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران لە شاری وەرامینی پارێزگای تاران فڕۆکەیەکی ئێف-٣٥ و لە پارێزگای ئیسفەهان درۆنیکی سیخوڕی هێرمێسی خستە خوارەوە.
ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، "شەڕی دژی رژیمی داگیرکەر بە ئیرادە درێژەی دەبێت و ئێمە هەرگیز دانوستان لەگەڵ سەهیۆنییەکان ناکەین."