مەحموود عەباس چالاکیی کوشتنی داگیرکەران شەرمەزار دەکات

مەحموود عەباس سەرۆکی الفتح چالاکیەکەی کوشتنی ٥ داگیرکەری سەهیۆنی لە فەلەستینی داگیرکەراو شەرمەزار کرد.
ئەمشەو لە خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین نزیکەی تەل ئەبیب کەسێکی چەکدار چالاکیێکی ئەنجام دایەوە و ٥ داگیرکەری سەهیۆنیی کوشت و ٦یان بریندار کرد.
سەرۆکایەتی الفتح سەبارەت بە چالاکیەکە راگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاو کردەوە.
بزووتنەوەی الفتح رایگەیاند، "مەحمود عەباس سەرۆکی دەوڵەتی فەلەستین کوژرانی مەدەنیەکانی ئیسرائیلی شەرمەزار کرد. کوژرانی مەدەنیەکانی فەلەستینی و ئیسرائیلی بە تایبەتی لە مانگی پیرۆزی رەمەزان و لە کاتی جەژنی فلە و جووەکان تەنها دەبێتە هۆی خراپترین بوونی دۆخەکە و دروست بوونی نائارامی."
هەروەها هاتووە، "سەرۆک عەباس هۆشداری دا کە ئەم چالاکیە بۆ ئەنجام درانی هێرش و بەرتەک لە بەرامبەر گەلەکەمان بە کار نەهێنرێت."
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە مەحمود عەباس باسی لەوە کردووە کە تاکە رێگای ئارامی و ئاسایش "ئاشتیێکی دادپەروەرانەیە."
(İLKHA)
حەماس پیرۆزبایی لە چالاکیەکەی تەل ئەبیب دەکات
هێرشێکی چەکداری لە خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین: ٥ داگیرکەر کوژران
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ راگەیاند، لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤یەوە سوریاییەکان گەڕانەوە وڵاتەکەیان و تاوەکو ئێستا ١.٩ ملیۆن کەس گەڕانەوە وڵاتەکەیان.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی نەخۆشخانەی ئەوروپا لە غەززە لە خزمەت دەرچوو.
لە شارۆچکەی قولەی پارێزگای قۆنیەی وڵاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ رووی دا.
تۆم فلێچەر، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی رایگەیاند، نیوەی دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار منداڵی یەمەن بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن.