لە یەمەن 18 ملیۆن كەس ئاوی پاك و پێداویستی تەندروستیان پێ ناگات

نەتەوەیەكگرتوەكان ڕایگەیاند لە یەمەن 24 ملیۆن كەس پێویستیان بە هاوكاری مرۆیە، 17.8 ملیۆن كەس ئاوی پاكو پێداویستی تەندروستیان پێناگات.
بەهۆی بەردەوامی شەڕو ناكۆكی هەروەها بەردەوامی هێرشی سعودیەو هاوپەیمانەكانی بۆ سەر یەمەن هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە توشی جۆرەها نەهامەتی بونەتەوە.
نەتەوە یەكگرتوەكان ڕایگەیاند نەخۆشی كۆلێرەو زك چون بڵاو بۆتەوە بەپێی زانیاریەكاین ڕێكخراوی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان (OCHA) ، لە وڵاتی یەمەن ماوەی 2 مانگ 109 هەزار كەس توشی نەخۆشی كۆلێرە بوینە.
(OCHA) باسی لەوەش كردوە ئەو ئاوەی لە كارگەكان لە ناو شوشە ئامادە كراوە پاكترە بەڵام نرخی سەدا 45 زیاد بوە.
هەروەها باس لەوەش كراوە"بەدەست هێنانی ئاو بۆتە كێشەی سەرەكی بۆ هاوڵاتیانی یەمەن، تەنانەت زۆر جار ئافرەتەكان كە دەچنە سەر چاوەكانی ئاو تاكو ئاو بێنن بە ناچاری منداڵەكانیان لە ماڵەوە بەجێ دەهێڵن زۆرجار كە دەگەڕێنەوە منداڵەكان مردون یان توشی جۆرەها كارەساتی نەخوازراو دەبنەوە بەهۆی شەڕ و ناكۆكی.
لە هەمان كات ڕێگای بەدەست هێنانی ئاو زۆر دورە بۆیە توشی ناڕحەتی زۆر دەبن تاكو ئاو بۆ پێداویستی سەرەكەی ڕۆژانەیان بەدەست بێنن. بە مل و ئاژەلی وەكو كەر ئاو دەگوازنەوە.
یەك لە سەر سێی ئەو كەسانەی لە وڵاتی یەمەن توشی ئەو جۆرە نەخۆیانە دەبن ئەو منداڵانەن كە تەمەنیان لە 5 ساڵ بچوكترە.
باس لەوەش كراوە بەهۆی بەردەوامی شەڕی ناوەخۆی وڵات كەمی هاوكاری پیس بونی ئاو نەخۆشی بڵاو بۆتەوە.
لە دوای ساڵی 2017 لە ماوەی 8 مانگ یەك ملیۆن حاڵەتی توش بون بە نەخۆشی كولێرا تۆمار كراوە هەروەها بەهۆی توش بون بەنەخۆشی زیاتر لە 2 ملیۆن و نیو هاوڵاتی یەمەن گیانیان لە دەست داوە. جگە لە بەردەوامی شەڕو ناكۆكی بەهۆی گەماڕۆی ئابوری خەڵك لە برسان و نەبونی خۆراك مردون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کاتێکدا ڕژێمی سەهیۆنی بەردەوامە لە بەئامانجگرتنی ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان لە غەززە، ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی لە ٢٧ی ئایارەوە بۆ ٢٤٨ کەس بەرز بووەتەوە و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ٢ هەزار و ٥٨ کەس بەرز بووەتەوە.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی کەمینی لە باکووری خان یونس چەندین سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار کران.
دەسەڵاتی رێکخستنی پەیوەندییەکانی فەلەستین ئەمڕۆ راگەیاند، خزمەتی ئینەترنێت و پەیوەندییەکانی هێڵی زەمینی لە کەرتی غەززە بە تەواوی پچڕاوە. هۆکاری پچڕانەکە وەک دوا خاڵی سەرەکی پەیوەندییەکانی هێڵەکانی فایبەر روونکرایەوە کە دەکرێنە ئامانج و لەکاردەخرێن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٧ هەزار و ٨٢١ کەس.