وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە مانگی تشرینی دووەم وەکو مانگی سەحابییەکان رایگەیاندووە، لە دیاربەکر مەراسیمێک ئامادە دەکات.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە مانگی تشرینی دووەم وەکو مانگی سەحابییەکان رایگەیاندووە و هەموو ساڵێک بەو بۆنەیە بەرنامە ئامادە دەکات ئەمساڵ بە تەوەری "ئەستیرەکانی کە رێگاکەمان رۆناک دەکەن" لە دیاربەکر بەرنامەیەک ئامادە دەکات.
لە ئەنجامی بەرنامەکاندا وەقفەکە رۆژی یەکشەممە ٢٧ تشرینی دووەم کاتژمێر ١٩:٠٠ لە ناوەندی کەلتوور و کۆنگرەی سەزائی کاراکۆچ بەرنامەیەک ئامادە دەکات و باس لە ژیانی ئەبو عوبەیدولڵا بن جەڕاح (رضی الله عنه) دەکرێت.
عەدنان ئاکگۆنول سەرۆکی گشتیی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر سەبارەت بە بەرنامەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و بانگێشتی تەواوی مسوڵمانەکان کرد بۆ بەشداری لە بەرنامەکە.
ئاکگۆنول باس لە ئامانجی وەقفەکە لە راگەیاندنی مانگی سەحباییەکان کرد و وتی، "وەکو دەزانرێت وەقفەکەمان ماوەیەکی درێژە مانگی تشرینی دووەم وەکو مانگی سەحابییەکان رایگەیاندووە. ئامانجەکەمان ئیسلاحی کۆمەڵگایە. بۆیە ژیانی پێغەمبەرەکەمان (صلی الله علیه و سلم) هەڵبەتە گرنگە. بەڵام ناسینی هاوەڵانی پێغەمبەر کە لەسەر ئەژنۆی گەورە بوون و وەک قوتابیەکانی بوون و تێگەیشتن لە خەباتەکانی لە ژیاندا سوودێکی گەورە لە ژیانماندا دەبێت."
"بەرنامەکانمان تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەم بەردەوام دەبن"
ئاکگۆنول وتی، "بۆیە مانگی تشرینی دووەممان وەکو مانگی سەحابیەکان رایگەیاند. زانینی ژیانی یارانی پێغەمبەر، تێکۆشانەکانیان، پابەندبوونیان بە پێغەمبەر علیه الصلاة و السلام؛ تێکۆشان لە بەرامبەر کوفر و زوڵم و شیرک سوودێکی گەورەی لە خۆشنوودی دونیا و ئاخیرتەکەمان دەبێت. بۆیە ئەمساڵیش لە ژمارەیەکی زۆر پارێزگای تورکیا بەرنامەمان ئامادە کرد و بەردەوام دەبین لە ئامادە کردنی بەرنامەکان تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەم."
ئاکگۆنول لە کۆتایی بانگێشتی تەواوی هاوڵاتیان کرد بۆ بەشداری لە بەرنامەکەی دیاربەکر و وتی، "لە ئەنجامدا ٢٧ تشرینی دووەم کاتژمێر ١٩:٠٠ لە ناوەندی کەلتوور و کۆنگرەی سەزائی کاراکۆچی دیاربەکر بەرنامەمان دەبێت. ئەمساڵیش چەند سەحابیمان دیار کرد بۆ ئەوەی باس لە ژیانیان بکەین کە گرنگترینیان ئەبو عوبەیدولڵا بن جەڕاحە. إن شاء الله بەرنامەیەکی جوان و خۆش دەبێت. هەر لە ئێستاوە بانگێشتی تەواوی براکانی مسوڵمان دەکەین بۆ بەشداری لە بەرنامەکە. با ئەم دەرفەتە لە دەست نەدەن. إن شاء الله دەبێتە وەسیلەی خێرەکان."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مامۆستا جەوهەر عبدالله کە لە هەولێرەوە بەشداری لە ٧مین دیداری زانایان کردبوو وتی، "خەلک تەواو لە دین تێنەگەشتووە. ئەگەر تەواو لە دین تێبگات ئەو فەسادیەی بڵاو ناکات، گوناه ناکات، جوێن نادات، زوڵم و غەدر ناکات."
نووسەر و سیاسەتمەداری کورد ئیبراهیم گوچلو سەبارەت بە هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر شنگال دەست نیشانی کرد، ئامانجی پەکەکە رێگری کردنە لە جووڵانەوەی کوردەکان و ئەو هێرشانە یەکەم جار نین کە ئەنجام دەدرێن.
رەدیف مستەفا یەکێک لە سیاسەتمەدارانی کوردی سوریا کە بەهۆی ستەمی پەکەکە رایکردوە و پەنای بە تورکیا بردوە دەست نیشانی کرد، پەکەکە/پەیەدە لە هەموو شوێنێک کە بوونی هەیە مافی ژیان بۆ هیچ یەکێک لە رێکخراوەکانی کورد ناناسێت.
دکتۆر ئەدهەم باشۆ یەکێک لە سیاسەتمەدارانی ناوداری کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا دەست نیشانی کرد، لەبەر ئەوەی کوردەکان رازی بە بوونی پەکەکە/پەیەدە نین ناچارن کۆچی ناوچەکانی دیکە بکەن.