٢٩مین ساڵیادی شەهید بوونی محەمەد سەعید بە دەستی پەکەکە

محەمەد سەعید ژیانی خۆی بە ئیسلام بەخشی بوو، لە ٢٠ی شوباتی ساڵی ١٩٩٢ بۆتە ئامانجی گوللـەکانی پەکەکە، بە خوێنەکەی جوگرافیای ئیسلام کە لە ناو ستەم و کۆمەڵگوژیدا بوو ئاو دا.
لە ساڵەکانی ٩٠ کە ستەم گەشتبوە لووتکە، هەر ڕۆژێک ئازارێکی نوێ بە گەلی کورد دەبەخشی. ئیتر هێرشەکانی هێزەکانی نهێنیی ناو دەوڵەت و هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر ئەو کەسانەی لەگەڵیان نیین، بۆتە شتێکی ئاسایی.
بەڵێ، لە ئامانجی یەکێک لەو هێرشانەی كە پەكەكە ئەنجامی دەدا گەنجێک بە ناوی محەمەد سەعید لە شارۆچکەی هەزەخ (ئیدیل)ی پارێزگای شرنەخ بوو. لە ٢٠ی شوباتی ساڵی ١٩٩٢ محەمەد سەعید کاتی گەڕانەوە لە قوتابخانە لە ناوەندی شارۆچکەی هەزەخ بۆتە ئامانجی هێرشەکە، لە ئەنجامدا بە گوللـەکانی پەکەکە شەهید بوو.
محەمەد سەعید بە ئەسلی خۆی هاوڵاتی گوندی زنارەخی شارۆچکەی هەزەخە و لە ٦ی شوباتی ساڵی ١٩٧٣ لە دایک بوو، ٣ خوشک و ٥ برای هەبوو.
نەعیمە (حەلیمە) بۆزقورت (٦٠) دایکی محەمەد سەعید و حاجی موستەفا بۆزقورت (٧٦) باوکی شەهید، سەبارەت بەو قۆناغە و ژیانی کوڕیان لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دا.
"لە قوتابخانەی سەرەتای حەزی لە دۆزی ئیسلام بوو"
دایکی محەمەد سعید لە لێدوانەکەی باسی لەوە کرد، "ئێمە هاوڵاتیی گوندی زنارەخین (بۆزبوڕون). محەمەد سەعید لە تەمەنی ٦ ساڵیدا لە قۆتانخانەی شەو ڕۆژی دەمایەوە. لە قوتابخانەی سەرەتایی حەزی لە دۆزی ئیسلام هەبوو. لە بەرامبەر دۆزەکەی زۆر فیداکار بوو کە دەیتوانی گیانەکەی فیدا بكات. زۆر پابەندی دۆزەکەی بوو. لە هەموو شوێنێک باسی لە دۆزی ئیسلام دەکرد. کتێب و کاسیێتەکانی سروودی ئایینی بڵاو دەکردەوە. گرنگی بە سیڵەی ڕەحم و سەڵام دەدا. هەموو هاوڕێکانی باش بوو. لەگەڵ هاوڕێکانی ماڵێکیان گرتبوو. کەسانێک کە دەیان ویست بیكوژن هێرشیان دەکردە سەر ماڵیان. چەندین جار ماڵیان گۆڕی. هەر جارێک دەچوو بۆ قوتابخانە، تەعقیب دەکرا."
"بەر لەوەی هەواڵی شەهید كردنی كوڕەكەم پێ بگات، دەستم بە گڕیان کردبوو"
دایکی شەهید لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، "پێش لەوەی محەمەد سەعید شەهید بێت، بۆ ئەوەی ئاگامان لە ڕەوشی هەبێت و پارە پێ بدەین، براکەی چوو بۆ هەزەخ. لە شەو تا بەیانی لەگەڵی بوو. ئەو ڕۆژ محەمەد سەعید لەگەڵ دوو هاوڕێکەی ڕۆژووی سوننەت دەگرن. بە ڕۆژوو دەچنە دەرەوە. دەچونە لای هاوڕێکانی. لەگەڵ ئەوەی براکەی وتی، مەچو، بەڵام محەمەد سەعید وتی، "سلاو لە دایكم بكە. من شەهید دەبم. ئیتر ناتوانێت من ببینێت، با نەگری" دواتر چوو. براکەی وتبوی، دایکەم دەیویست پەنیر بۆ تۆ بنێری، محەمەد سەعیدیش وتبوی. کاتێک براکەی دەگەڕێتەوە بۆ گوند محەمەد سەعید شەهید دەبێت. پێش ئەوەی ئاگادار بین کوڕەکەم شەهید بووە، دەستم بە گڕیان کردبوو. کاتی گەڕانەوە لە قوتانخانە کوڕەکەمیان شەهید کردبوو. دوای ڕۆژێک ئاگادار بووین.
لە نزیکی شوێنێک کە كوڕەکەم شەهید بوو، ئافرەتەکان لە سەر تەنوور نانیان دروست دەکرد. کوڕەکەم بە ڕۆژوو بوو، لەو ئافرەتانە داوای ئاوی کردبو. ئافرەتەکان تا لای کوڕەکەم چبون، بەڵام وتیان "ئەوە سۆفیێکە" و ئاویان پێ نەدابوو. کاتێکی درێژ بە برینداری لەوێ مابوو. کاتێک گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە هێشتا زیندوو بوو. بەیانی بۆ هێنانی ئاو چومە دەرەوەی ماڵ. لە ڕێگا لەگەڵ کەسێکی گوندەکەمان ڕوبەڕوو بوم، پێش لەوەی شتێک بڵێ تێگەشتم کوڕەکەم شەهید بووە. دواتر ئەویش وتی کە کوڕەکەت شەهید بووە."
"دوای شەهید بوونی کوڕکەم، تەرمەكەی نەرم بوو"
دایکی سەعید باسی لەوە کرد، "کاتێک بیستمان کوڕەکەمان شەهید بووە، بە پێیان بەرەو هەزەخ چوین، دایکی سەعید وتی: هەمو شوێن بەفر و سەهۆڵ بوو. لەبەر ئەوەی پێڵاو و گۆرەویەكەم تەڕ بوو، دەرم هێنا و چووم. هیچ هەستم بە ساردی نەدکرد. بۆ من وەکو هاوین بوو. تا گوندی سەلەکون (تەپەلی) بە پێیان چووین. لەوێ سواری ئۆتۆمبێلێک بووین و چووینە گوندی خرابێ شەرەف (دیرسەکلی) و لەوێش چووینە شوێنی ڕووداوەکە. کاتێک چووینە نەخۆشخانە بکوژی کوڕەکەم لەوێ بوو. لەوێ بە دەنگی بلند قیژاندم. چوومە لای تەرمی کوڕەکەم، تەرمەکەی زۆر نەرم بوو."
"چەندین ساڵ تێپەڕیوە، بەڵام ئێشەکەمان هەر نوێیە"
دایکی محەمەد سەعید لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، "٩ گوللـە لە تەرمی کوڕەکەم کەوتبوو، ٦یان لە لای چەپی و یەک لە ڕانی و یەکیش بە پشتی کەوتبوو. لەبەر ئەوەی ئۆتۆمبێل نەبوو، هەرکێ دەیبیست بە پێیان دەهات. لەبەر بەفر و سەهۆڵ کەس نەیتوانی لە ماڵی بچێتە دەرەوە. دوای شۆردنی تەرم، بۆ بە خاک سپاردن بردمان بۆ گوند. لە هەزەخ تا گوندی ئاغریت (تۆکلو) قافلەیەکی درێژی ئۆتۆمبێل دروست ببوو. لەبەر ئەوەی لەو گوند تا گوندەکەمان ڕێگا بە بەفر داخرابوو، تەرمەکەمان سواری تراکتۆر کرد. بە بێر ڕێگای ٧ کیلۆمەترمان لە بەفر خاوێن کردەوە. لە ئەنجامدا تا شەو کارەکانی بە خاک سەپاردن بەردەوام بوو."
دایکی محەمەد سەعید، باسی لەوە کرد کە کوڕەکەی بە دەستی پەکەکە شەهید کراوە، وتی، "سوپاس بۆ خودا کە پەشیمان نین کە کوڕەکەم لەو ڕێگایە بوو. هەموو کەسێک حەزی لە ڕەوشتی جوانی کوڕەکەم هەبوو. بۆ ڕزامەندی خودا باش بوو، بۆیە شەهید بوو. چەندین ساڵ تێپەڕیوە، بەڵام ئێشەکەمان هەر نوێیە."
باوکی شەهید: لە دۆزەکەی زۆر زۆر پێداگر بوو
باوکی محەمەد سەعید لە لێدوانەکەی باسی لەوە کرد، "کاتێک محەمەد سەعید لە هەزەخ قوتابی بوو شەهید کرا. من وەکو باوکی، هیچ گلەیێكم لە کوڕکەم بەنو. لە دۆزەکەی زۆر زۆر پێداگر بوو. کاتێک شەهید کرا چووین تەرمەکەی ببینین. وتم "بەفر هەیە، ناتوانین تەرمەکەی وەربگرین." شەهید حاجی بیچەر (لە ٣١ی مانگی ٣ی ١٩٩٢ شەهید بوو) وتی، ڕێگاکە خاوێن دەکەین و تەرمەکەی دێنین. مەراسیمی ناشتنەکەی زۆر قەڵەباڵغ بوو، بەڵام گوندیەکانمان دەترسان بێنە گۆڕستان لە ترسی پەكەكە."
"کوڕەکەم لە هەزەخ لە ئەنجامی کەمینێک شەهید کرا"
باوکی محەمەد سەعید لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، "لەسەر داوای پەکەکە گوندیەکان لەگەڵ موختار بە منیان وت، "کوڕەکەت لە هەزەخ بێنە، ئەگەر نا لە گوند دەرت دەکەین. ئەگەر ئێمەش وا نەکەین گوندەکەمان دەسووتێنن." کوڕەکەم لە هەزەخ هێنا. بە ڕزامەندی کوڕەکەم نەبوو، بە زۆرم هێنا. شەو هاتین بۆ ماڵ، بەڵام کوڕەکەم بەیانی ڕای کرد و دووبارە چوو بۆ هەزەخ. هاوسەرەکەم و کچەکەم لە دوای تا هەزەخ چوون. لە هەزەخ چوو سەردانی گۆڕی حاجی سەبری و خەیریە کە بە دەست پەکەکە شەهید کرابوون. لە دۆزی ئیسلام هەڵوێستێکی زۆر باشی هەبوو. بۆ چالاکیەکانی ئیسلامی دەچوو شارەکانی باتمان و مدیاد. زۆر پابەندی دۆزەکەی بوو. کوڕەکەم لە هەزەخ لە ئەنجامی کەمینێک شەهید کرا."
"پەکەکەکان جلی ئافرەتیان لەبەر کرد ویستان من بکوژن"
باوکی شەهید باسی لەوە کرد، "لەبەر ئەوەی باوکی شەهید محەمەد سەعیدە چەندین ساڵە بۆتە ئامانجی پەکەکە. وتی: پەکەکەکان جلی ئافرەت لەبەریان دەکرد و دەیان وت كەنگر دەكەین. ویستیان نزیکی من ببن و من بکوژن. پەکەکەکان (بە فەرماندەیی باهۆز و هۆگر) چوونە بۆ گوندی حاسیکەسان (یازمان) وتیان 'ئەوە بێنن (مەبەستیان من بوو)، لە گوندەکەتان ١٠٠ هەڤالمان هەیە. هەموویان وەکو هاوکار بە ئێەوە دەدەین.' ١٦ یان ١٧ جار بۆ شەهید کردنی من تەقەیان کرد."
"پەکەکەکان بەنزینیان ڕژاندە ماڵم و ئاگر کەوتەوە تاکو هەموومان بسووتێین"
باوکی شەهید باسی لەوە کرد، "پەکەکەکان بە سەد ئەندامیان هێرشیان کردە سەر ماڵی من و ویستیان بە سووتاندن هەمویان بکوژن. وتی: جارێک ٢ گەنجی گوندیمان هات و بە منیان وت، باهۆز و هۆگر هاتوە و دەیوت لەگەڵت قسە بکەن. منیش جنێوم دا وتم بڕۆن ئەو شتانەیان پێی بڵێن. ئەوانیش چوون و وتیان. کاتێک هۆگر ئەو جنێوانەی بیستبوو، دەیویست بهێت. باهۆز وتبوی، دانیشە، پێش لەوە بچی تۆ دەکوژن. نەیانتوانی بهێن. چەندین جار هێرشیان کردە سەر ماڵم. جارێک لە عەرەفەی جەژنی قوربان بوو. چەند شتێکم بیستبوو، منداڵەکانم لە ماڵ کۆ کردەوە. دوای عیشا لە هەموو لایێک تەقەیان کردە سەر ماڵم. کەسانێک دەیان وت ٤٠٠ کەس هاتبوون. لە گوندەکانی دەوروبەر هەر پەکەکەی دەی توانی چەک بە کار بێنێت دەیانهێنا. تا ماندوو بوون بەردەوام بوون لە تەقە کردن. ماڵەکەمیان بە بەنزین سووتاند. ئێمەش بەرپەرچمان دانەوە. بە هاوکاریی خودا بێ ئەوەی شتێک لە ئێمە بێت گەڕانەوە. بە ئیزنی خودا ترسی ئەو کەسانە لە دڵمان نییە."
شەهید محەمەد سەعید بۆزقورت
محەمەد سەعید لە ٦ی شوباتی ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی زنارەخین (بۆزبورون)ی شارۆچکەی هەزەخ (ئیدیل)ی پارێزگای شرنەخ لە دایک بوو. محەمەد سەعید قوتابخانەی سەرەتایی لە گوندەکەی تەواو کرد. دواتر بۆ قوتابخانەی ناوەندی چوو بۆ هەزەخ. دواتر لەگەڵ ئەوەی دەتوانی بۆ قوتانخانەی ئامادەیی بچێتە دیاربەکر، بەڵام لە هەزەخ مابوو.
محەمەد سەعید کاتێک لە هەزەخ بوو، لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا دۆزی ئیسلام ناسی و بۆتە ئەندامێکی دۆزەکە. بۆتە یەکێک لە یەکەمین کەسانێک کە بەژداری دۆزەکە بوو. محەمەد سەعید بە ئامۆژگاریی دایکەی ڕێگاکەی لە ژیان دیاری دەکرد: دایکەکەم! هەموو کاتێک دەتیوت لە ڕێگای ڕاست جیاواز مەبە. ئیتر با دڵت ئارام بێت، من لە باشترین و جوانترین دۆزم.
محەمەد سەعید لەبەر خۆشەویستی دۆزەکەی وازی لە ماڵی دونیا هێنا و خۆی تەرخانی خزمەتی دۆزەکەی کرد و دەستی بە چالاکی لە ڕێگای خودا کرد. دەچوو تەواوی ماڵەکانی گوندەکەیان و دۆزی ئیسلامی دەوتەوە. محەمەد سەعید کە بەردەوام بوو لە هەوڵەکانی، هەموو جارێک تووشی هەرەشەکان دەبوو. هەروەها خانەوادەکەش تووشی هەڕەشەکان دەبوو. بەڵام محەمەد سەعید لەگەڵ تەواوی هەڕەشەکان بەردەوام بوو لە دۆزەکەی. خانەوادەکەی لەبەر مەترسیەکان دەیویست محەمەد سەعید لە هەزەخیان بۆ ماڵ بێنن. بۆیە دایک و باوکی و مامی محەمەد سەعید لە مانگی نیسانی سالی ١٩٩١ محەمەد سەعید دێنن بۆ گوند.
دوای هاتنی محەمەد سەعید بۆ گوند، یەکەمین شەهیدەکانی دۆزی ئیسلام لە هەزەخ شەهید دەبن. حاجی سەبری و خەیریە شەهید کران. کاتێک سەعید ئەوە دەبیستێت دووبارە دەچێت لە هەزەخ نیشتەجێ دەبێت. هەمو جارێک لە خانەوادەکەی داوا دەکرد تاکو دوعا بکەن ئەویش شەهید ببێت. دوای شەهید بوونی حاجی سەبری و خەیریە ئیتر محەمەد سەعید کەم دەچو بۆ گەندەکەی. محەمەد سەعید ١٠ مانگ دوای ئەو ڕووداوە، لە ٢٠ی شوباتی ساڵی ١٩٩٢دا ١٥ ڕۆژ لە پێش مانگی ڕەمەزان لە ڕۆژێکی پڕ لە بەفر و سەرما شەهید دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حوسێن ئیمیر بەرپرسی کاروباری دەرەوەی هودا پار وتی، " پێویستە ڕێککەوتنێکی ستراتیژی و یەکێتی هێزەکان لە نێوان تورکیا و ئێران و پاکستان دابمەزرێت! ئەم یەکگرتووییە نەک تەنیا ئاسایشی ناوچەکە مسۆگەر دەکات؛ هاوکات ئیرادە و روومەت و سەربەخۆیی جیهانی ئیسلامی بۆ دیاریکردنی داهاتووی خۆی نیشان دەدات."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بۆ پشتیوانی لە کاروانی بەرخۆدانی مەغریب کە بۆ تێکشاندنی گەماڕۆی سەر غەززە بەڕێوەکەوتووە لە دیاربەکر "ڕێپێوانی جیهانی غەززە" رێکخست.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی فارابی لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵات. لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیان بە نەخۆشخانەکە گەشت و چەندین هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.
بزووتنەوەی گەنجایەتی و بانگەوازی لە ناوچەی رەزانی شاری دیاربەکر لە ناو پارێکدا بەرنامەیەک رێکخست.