لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ منداڵێک گیانی لە دەست دا

لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی قەرەکۆپریی پارێزگای رحا منداڵێکی ٨ ساڵە کە بە گرانی بریندار بوبوو گیانی لە دەست دا.
رووداوەکە دوێنێ شەو لە شارۆچکەی قەرەکۆپریی پارێزگای رحا لە نزیکەی نەخۆشخانە رووی دا.
بە پێی زانیارییەکانی بە دەست هاتوو، رووداوەکە لە نێوان ٤ ئۆتۆمبێل رووی دا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٨ کەس بریندار بوون کە ٣یان منداڵ بوون.
بریندارەکان بە ئۆتۆمبێلەکانی فڕیاکەوتن گواسترانەوە نەخۆشخانە.
یەکێک لە بریندارەکان بە ناوی فاتیمە زەهرا تۆسون تەمەن ٨ ساڵە لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان گیانی لە دەست دا.
دەست نیشان کرا، منداڵەکە کچی دکتۆر خەلیل تۆسون پسپۆری نەخۆشیەکانی سنگ لە نەخۆشخانەی دەوڵەتی شارۆچکەی پرسووس بوو کە بۆ سەردانێک هاتبوون شاری رحا.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، ٤ سەربازی دیکەی کە بەهۆی گازی میسان لە ئەشکەوتێک لە هەرێمی کوردستان ژەهراوی بوبوون گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی سەربازەکان کە گیانیان لەدەستداوە گەشتە ١٢ کەس.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، ٣ سەربازی دیکەی کە بەهۆی گازی میسان لە ئەشکەوتێک لە هەرێمی کوردستان ژەهراوی بوبوون گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی سەربازەکان کە گیانیان لەدەستداوە گەشتە ٨ کەس.
٣٢ ساڵ پێشتر لە گوندی باشباغلاری شارۆچکەی ئەگینی (کەمالیە) پارێزگای ئەرزینگان ٢٩ کەس بە گوڵە کوژران و ٥ کەسیش بە شێوەیەکی وەحشیانە سووتێنران، بەڵام تا ئێستا بکەرانی ڕووداوەکە نەدۆزراینەوە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە کاردانەوەیان هەبوو بەرامبەر بە هێرشی قێزەون بۆ سەر پێغەمبەر لەلایەن گۆڤاری لەمانەوە، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشە بە تایبەتی ئاراستەی جیهانی موسڵمانانی ٢ ملیار و بە گشتی ئاراستەی هەموو ئەو کەسانە کراوە کە لە تورکیا دەژین.