بەرخۆدانی یەمەن فڕۆکەخانەی سەهیۆنی بە ژمارەیەکی زۆر مووشەکی هایپرسۆنیک کرایە ئامانج

بزووتنەوەی انصارالله راگەیاند کە بە مووشەک بە شێوەی سەرکەوتوو فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە خاکەکانی داگیرکراو کراوە ئامانج.
یەحیا سەریع وتەبێژی انصارالله راگەیاند، بۆ وڵامدانەوەی بە ستەمی سەهیۆنییەکان لە دژی خەڵکی غەززە و خۆڕاگرانی غەززەیی ئۆپراسیۆنێک لە دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەنجام دراوە.
دەستنیشان کرا، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا فڕۆکەخانەی لۆد لە خاکەکانی داگیرکراو کە رژێمی داگیرکەر وەک فڕۆکەخانەی بن گوریۆن ناو دەدات بە مووشەکی هایپرسۆنیک کرا ئامانج.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کرا کە ئۆپڕاسیۆنەکە بە سەرکەوتویی ئەنجام دراوە و ملیۆنها داگیرکەر بەرەو پەناگاکان هەڵاتوون و چالاکییەکان لە فڕۆکەخانەکە راوەستا.
یەحیا سەریع جەختی لەوە کرد کە ئۆپڕاسیۆنەکانیان بۆ پشتیوانی لە غەززە بەردەوام دەبن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی سەهیۆنی لە غەززە خەڵکی سڤیلی چاوەڕوانی یارمەتییەکانی کردە ئامانج. تەنها دوێنێ ١٣٤ کەس شەهید بوون کە ٩٤ کەسیان لە خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکارییەکان گیانیان لەدەستداوە.
ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان بانگەوازێکی بەپەلەی یارمەتی بۆ جیهانی ئیسلامی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە موسڵمانان لە غەززە لەژێر هێرشە بەربەرییەکانی رژێمی سەهیۆنیدا لەگەڵ برسێتی و نەخۆشیدا دەجەنگن.
لە ئەنجامی تەقینەوەی گازی سروشتی لە شاری رەشتی وڵاتی ئێران ١٣ کەس بریندار بوون.
لە غەززە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٨ کەس بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی گیانیان لەدەستداوە.