منداڵانی ئەڤینداری پێغەمبەر باس لە هەست و رامانی خۆیان کرد

منداڵانی ئەڤینداری پێغەمبەر کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر کردبوو باسیان لە هەست و رامانی خۆیان کرد.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر دوای ٣ ساڵ لە دیاربەکر بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر ئامادە کردەوە.
دەیان هەزار هاوڵاتی بەشداریان لە بەرنامەکە کرد. منداڵەکانی ئەڤیندار و خۆشەویستی پێغەمبەر کە بەشداریان لە بەرنامەکە کردبوو باسیان لە هەست و رامانی خۆیان بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە کرد.
ئەلیف میرای قەرەقۆچ باسی لەوە کرد کە لە خۆشحالی بەشداری کردن لە بەرنامەکە تا بەیانی نەخەوتووە و دواتر وتی، "من پێغەمبەرمان زۆرم خۆشدەوێت. من هاتمە ئێرە بۆ ئەوەی بەشداری لە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر بکەم. تا بەیانی بەهۆی ئەو جۆش و خرۆشەوە بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکەدا نەمدەتوانی بخەوم."
"زۆر خۆشحاڵین کە دوای ماوەیەکی زۆر لە ٤ ساڵ بەشداریمان لە بۆنەی مەولودی پێغەمبەر کرد"
موسا تۆپراک باسی لەوە کرد کە ماوەیەکی درێژە بەرنامەکە ئامادە نەکراوە و خۆشحالەکە ئەمساڵ بەرنامەکە ئامادە کراوە و دواتر وتی، "من لە ناوچەی بوومەلەرزە سەمسوورەوە هاتم. زۆر خۆشحاڵین کە دوای ماوەیەکی زۆر لە ٤ ساڵ بەشداریمان لە بۆنەی مەولودی پێغەمبەر کرد."
ئەجرین یارەن ئایکان باسی لەوە کرد ماوەیەکی درێژە چاوەڕوانی هاتنی ئەم ڕۆژەیە و دواتر وتی، "ئێمە دەمێکە چاوەڕێی ئەم ساتە بووین و زۆر دڵخۆشین. لە دیاربەکرەوە بەشداریمان کرد. ٥ کەس هاتین. ئێمە زۆر کنجکۆڵین بەو پێیەی ماوەیەکی زۆرە بەرنامەکە ئامادە نەکراوە."
ئیسلام ئادیگوزەل باسی لەوە کرد کە لەگەڵ دایک و باوکەکەی هاتووە و وتی، "لەگەڵ دایکم و باوکم هاتمە بۆنەی مەولودی نەبی، زۆر پەرۆشم. لە ئێستادا زۆر دڵخۆشم."
"من بەشداریم کرد لە چالاکییەکەدا چونکە پێغەمبەرمان موحەممەدم زۆر خۆشدەوێت"
محەمەد مەهدی باسی لەوە کرد کە زۆر حەزی لە پێغەمبەر علیه الصلاة و السلام هەیە و وتی، "لە دیاربەکرەوە هاتم بۆ یادی لەدایک بوونی پێغەمبەرمان. من بەشداریم کرد لە چالاکییەکەدا چونکە پێغەمبەرمان موحەممەدم زۆر خۆشدەوێت."
مەحەمەد گولتەکین باسی لەوە کرد کە قەیسەریوە بۆ بەشداری لە بەرنامەکە هاتووە و وتی، "لە قەیسەریەوە هاتم بۆ بەرنامەی ڕۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەرمان. من زۆر پەرۆشم. بەرنامەی رابردووش زۆر خۆش بوو."
ئەحمەد یاسین باسی لەوە کرد کە بۆ یاد کردنی پێغەمبەر هاتووە و دواتر وتی، "من لە بسملەوە هاتم. بۆ یادی پێغەمبەرمان هاتوومەتە ئێرە. من پێغەمبەرمان زۆرم خۆشدەوێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، "زیاتر لە سەدا ٣٠ی دانیشتووان کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان هەیە و ئامانجمان بۆ ٢٠٢٦: کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان."
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لەبارەی هێرش سەر خانەوادەیەکی باتمانی لە مێرسین ڕاگەیاند، "سووکایەتیکردن بە کەسێک لەبەر ئەوەی بە کوردی قسەی کردووە شتێک نییە قبول بکرێت."
محەمەد یاووز جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار کە لە کاتی چارەسەری نەخۆشی سستی گورچیڵە چارەسەری بۆ دەکرا کۆچی دوای کردبوو لە ٦مین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "لەمەودوا هاوڵاتییان دەتوانن بە شێوەی ئەلیکترۆنی ناوی خۆیان بۆ فەریزەی حەج تۆمار بکەن و سبەینێ ئەو پرۆسەیە کارا دەکرێت.