٨مین دیداری زانایان لە دیاربەکر بەڕێوە دەچێت

٨مین دیداری زانایان کە هەموو ساڵێک لە لایەن إتحاد العلماء لە دیاربەکر ئامادە دەکرێت لە کۆتایی هەفتە لە ناوەندی گشتی إتحاد العلماء بەڕێوە دەچێت.
٨مین دیداری زانایان کە هەموو ساڵێک لە لایەن إتحاد العلماء لە دیاربەکر ئامادە دەکرێت لە کۆتایی هەفتە بە تەوەری "ڕێنماییکردنی ڕابوونی ئیسلامی" لە ناوەندی گشتی إتحاد العلماء بەڕێوە دەچێت.
إتحاد العلماء سەبارەت بە بەرنامەکە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئامادە کردەوە.
مەلا بەشیر شیمشەک یاریدەدەری سەرۆکی گشتی إتحاد العلماء باسی لەوە کرد کە چالاکیەکە ٢ رۆژ دەخایەنیت و گرنگی بە بابەتانی پاراستنی خانەوادە، نەژادپەرستی و پرسی کوردی، پەیوەندی لەگەڵ گەنجان، موداخەلە کردنی فیترەت و گرنگییەکانی مرۆڤایەتی و پرسەکانی کۆمەڵایەتی و ئەرکی زانایان لە رێنماییکردنی ڕابوونی ئیسلامی دەدرێت.
مەلا محەمەد ئۆزەر سکرتێری گشتی إتحاد العلماء وتاری سڵاودانەوەی پێشکەش کردەوە و دواتر مەلا بەشیر شیمشەک ئاماژەی بەوە کرد کە "دیداری زانایان" لە ساڵی ٢٠١٥ تاوەکو ئێستا هەموو ساڵێک ئامادە دەکرێت و وتی، "لە وڵاتانی تورکیا، ئێران، عێراق، سوریا، میسڕ، فەلەستین، ئەفغانستان، قەتەر، لوبنان و ئوردن چەندین زانای بەڕێز بەشداری لە بەرنامەکە دەکەن. بەرنامەکە لە بەرواری ٣٠ی ئەیلوول-١ی تشرینی یەکەم بە تەوەری "رێنماییکردنی ڕابووری ئیسلامی" لە بارەگای ناوەندی گشتیمان لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت."
مەلا محەمەد شیمشەک سەبارەت بە ئامانجی سەرەکی بەرنامەکە وتی، "ئامانجی سەرەکی ئەم بەرنامەیەمان کە ٨مینی ئامادە دەکرێت کۆکردنەوەی زانیانی جوگرافیای ئیسلام بە تایبەتی جوگرافیای کورد لە شوێنێکی هاوبەشە و دۆزینەوەی چارەسەری بۆ کێشەکان و رۆلی رێنماییکردن لە پەرەپێدانە."
مەلا شیمشەک جەختی لەوە کردەوە کە ئەو بابەتانەی کە بەشێک لە زانایان سەرنجیان بۆ ڕاکێشا لە بەرنامەی ساڵی رابردوودا وەک ئەو بابەتانە دیاری کران کە ئەمساڵ دەیانگرێتەوە لە ئەنجامی ئەو ڕاوێژکاریانەی کە لەلایەن دەستەی ڕێکخەرەوە ئەنجام درا و دواتر وتی، "لەو چوارچێوەیەدا بە تایبەتی بابەتەکانی وەک پاراستنی بنەماڵە، نەژادپەرستی و پرسی کورد، پەیوەندی لەگەڵ گەنجان، دەستێوەردانەکان لە سەر سروشت و بەها مرۆییەکان، ئەو کێشانەی کە ژنان لە ژێر کاریگەری کولتوری ڕۆژئاوادا ئەزموونی دەکەن و پرسگەلێکی هاوشێوە، هەروەها ڕۆڵی زانایان لە پرسە کۆمەڵایەتییەکان، ڕۆڵی زانایان لە ڕێنماییکردنی ڕابوونی ئیسلامی، سەلاحەدین و قودس، زانایان باس لە بۆچوونەکانیان دەکەن و چی پێویستە لەسەر هەندێک بابەتی گرنگ بکرێت، بیرۆکەکانیان دەخەنە ڕوو، و ئەم چارەسەرانە بە خەڵک رادەگینن کە لە ڕێگەی بەیاننامەی کۆتایی کە لە ئەنجامدا ئامادە دەکرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان کە لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات ژمارەیەکی زۆر چالاکی خێرخوازی بەڕێوە دەبات راپۆرتی چالاکیەکانی لە مانگی تشرینی یەکەم و دووەم بڵاو کردەوە.
کاروانی ئومێدی بینگۆل لە مانگی رابردوودا بە نرخی ٣٥٩ هەزار و ٦٣٣ لیرەی تورکی هاوکاری بە سەر ٢٠٨ خانەوادە دابەش کرد.
کاروانی ئومێدی بینگۆل لە مانگی رابردوودا بە نرخی ٣٥٩ هەزار و ٦٣٣ لیرەی تورکی هاوکاری بە سەر ٢٠٨ خانەوادە دابەش کرد.
لە ئەنجامی بەرنامەی "گەنجەکان بۆ برا فەلەستنییەکانمان رێپێوان ئەنجام دەدەن" لە دیاربەکر بەرنامەیەک ئامادە کرا.