مەلا بەشیر شیمشەک: بۆ ماوەی ٢ رۆژ لەگەڵ زانایامان باس لە کێشەکانی کۆمەڵایەتی دەکەین

مەلا بەشیر شیمشەک یاریدەدەری سەرۆکی گشتی إتحاد العلماء سەبارەت بە ٨مین دیداری زانایان کە بڕیارە کۆتایی هەفتە ئامادە بکرێت باسی لەوە کرد کە لە دیدارەکەدا باس لە کێشەکانی کۆمەڵایەتی و رێگاکانی چارەسەری کێشەکان دەکرێت.
٨مین دیداری زانایان کە هەموو ساڵێک لە لایەن إتحاد العلماء لە دیاربەکر ئامادە دەکرێت لە کۆتایی هەفتە لە ناوەندی گشتی إتحاد العلماء بەڕێوە دەچێت.
٨مین دیداری زانایان کە هەموو ساڵێک لە لایەن إتحاد العلماء لە دیاربەکر ئامادە دەکرێت لە کۆتایی هەفتە بە تەوەری "ڕێنماییکردنی ڕابوونی ئیسلامی" لە ناوەندی گشتی إتحاد العلماء بەڕێوە دەچێت.
مەلا بەشیر شیمشەک یاریدەدەری سەرۆکی گشتی إتحاد العلماء سەبارەت بە ٨مین دیداری زانایان لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە ژمارەیەکی زۆر زانا لە چەندین وڵات بەشداری لە بەرنامەکە دەکەن و لە دیدارەکەدا گرنگی بەو کێشەیانە دەدرێت کە کۆمەڵگا بە دەستی دەناڵن و باس لە رێگاکانی چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەرک زانایان لەم بارەیە دەکرێت.
مەلا بەشیر ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمساڵ ٨مینی دیدارەکە بەڕێوەدەچێت و وتی، "لە چوارلای جوگرافیای ئیسلام زانایانی بەڕێز بانگهێشتی بەرنامەکە دەکەین. ئێمە ئەو پرسانە دەستنیشان دەکەین کە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەدەستیەوە دەناڵێنن و دەیانخەینە کارنامەی خۆمانەوە. إن شاء الله ئەمساڵیش زاناکانمان بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ باس لە کەسایەتی، بنەماڵەیی، ژن، گەنجان، بابەتی سیاسی، دووبەرەکی لە جیهانی ئیسلامیدا، و سووکایەتیکردن بە ئیسلام دەکەن؛ ئێمە بابەتەکان دەخەینە ڕوو کە چی دەکرێت بۆ ئەم کێشانە، ئەرکی زانایان و مسوڵمانان چین، چۆن مامەڵە بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و کێ دەتوانێت چی بکات. مامۆستایانی زۆر بەنرخمان بۆچوونی خۆیان لەسەر چارەسەری ئەو پرسانە دەردەبڕن."
مەلا بەشیر لە کۆتاییدا وتی، "هیوادارین ئەم بەرنامەیانەمان ببێتە وەسیلەی یەکێتی، یەکڕیزی، برایەتی و رزگاری لە بەلا و موسیبەتەکان بۆ کۆمەڵگاکەمان و جیهانی ئیسلام و زانایان و تەواوی مسوڵمانەکان. جگە لە تورکیا ژمارەیەکی زۆر زانا لە عێراق، کوردستانی ئێران، سوریا، میسڕ، فەلەستین، ئوردن، کوێت و چەندین وڵاتی ئیسلامی ژمارەیەکی زۆر زانا بەشداری لە بەرنامەکە دەکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له حسێن بن عهلى ئهلفهزاله، كونسوڵى گشتيى قهتهر له ههرێمى كوردستان كرد.
هاوڵاتیان کاتێک بینییان بارهەڵگرێکی شەریکەی ZIM کە پشتگری لۆجیستیکی بە رژێمی داگیرکەر دەدات خۆپیشاندانیان ئەنجام دایەوە و گروپێک گەنج لە سەر بارهەڵگرەکە نووسیان، "غەززە."
١٤ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.
خێرخوازێکی خەلکی شاری وانی باکوور پارچە زەویێکی خۆی کە نزیکەی ١٧ دۆنمە لە رێگای دەزگای کاروانی ئومێدەوە بەخشیەوە غەززە.