لە پێش بنکەی راداری کورەجوخ چالاکیی دانیشتن ئەنجام دەدرێت

بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە بۆ ماوەی ٣ رۆژ لە پێش بنکەی راداری ناتۆ لە ناوچەی کورەجوخی پارێزگای مەلەتی چالاکیی دانیشتن ئەنجام دەدرێت.
دوای دەستپێکردنی ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا رژێمی داگیرکەر دەستی بە هێرش سەر کەناری غەززە کرد. دوای هێرشەکان لە چوارلای جیهان دەست بە چالاکیەکانی ناڕەزایەتی کراوە.
پلاتفۆرمی برایەتی قودس لە پارێزگای مەلەتی بڕیاری ئەنجامدانەوەی چالاکیی دانیشتن لە پێش بنکەی راداری کورەجوخی ناتۆ دایەوە.
دەست نیشان کرا، چالاکییەکە لە ٢٥-٢٧ی تشرینی دووەم بۆ ماوەی ٣ رۆژ ئەنجام دەدرێت.
محەمەد ئیلکەر دۆنمەزەر بەرپرسی هودا پار لە پارێزگای مەلەتی لە سەر ناوی پلاتفۆرمەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دۆنمەزەر وتی، "رژێمی داگیرکەر لە ٧ تشرینی یەکەمەوە لە پێش چاوی دونیا بەردەوامە لە تاوانی ئەنجامدانەوەی جینۆساید. رژێمی داگیرکەر لە کاتی هێرشەکان هیچ یاسایەک ناناسێت و مزگەوت و قوتابخانە و نەخۆشخانە و شوێنەکانی مەدەنی بۆردومان دەکات. لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە زیاتر لە ٦ هەزار منداڵ و ٤ هەزار ئافرەت و ٤ هەزار و ٥٠٠ پیاو شەهید بوونەتەوە."
ناوبراو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە پێش بنکەی راداری ناتۆ لە کورەجوخ چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن و دواتر وتی، "لەو قۆناغەدا ئێمە ناتوانین لە بەرامبەر بنکەی کە هاوکاری بکوژانی براکانمان دەکەن بێ دەنگ بین. ئێمە بە داوای داخستنی بنکەی راداری کورەجوخی ناتۆ چالاکیی دانیشتن ئەنجام دەدەین. چالاکییەکە ٢٥ی تشرینی دووەم دەستیپێ دەکات و ٢٧ی تشرینی دووەم کۆتایی دێت. بەم وەسیلەیە بانگێشتی هەموو هاوڵاتیان دەکەین کە بەشداری لە بەرنامەکە بکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له حسێن بن عهلى ئهلفهزاله، كونسوڵى گشتيى قهتهر له ههرێمى كوردستان كرد.
هاوڵاتیان کاتێک بینییان بارهەڵگرێکی شەریکەی ZIM کە پشتگری لۆجیستیکی بە رژێمی داگیرکەر دەدات خۆپیشاندانیان ئەنجام دایەوە و گروپێک گەنج لە سەر بارهەڵگرەکە نووسیان، "غەززە."
١٤ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.
خێرخوازێکی خەلکی شاری وانی باکوور پارچە زەویێکی خۆی کە نزیکەی ١٧ دۆنمە لە رێگای دەزگای کاروانی ئومێدەوە بەخشیەوە غەززە.