ئەنفال پرۆسەیەکی نەخشە بۆ داڕێژراوی رژێمی بەعس بو، ئەم پڕۆسەیە لە ٩ی شوباتی ساڵی ١٩٨٨ دەستی پێکرد ھەموو ساڵێک یادی ئەنفال لە ١٤ی چوار لە ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، بۆتە برینێکی ساڕێژ نەکراو.
لە ساڵی ٢٠٠٧ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دیاریکردنی رۆژی ١٤ی چواری دا کە بکرێت بە رۆژی یادکردنەوەی تاوانەکانی ئەنفال.
ئەنفال بە ھەشت قۆناغ، کوشتنی ١٨٢ ھەزار کورد و ھەروەھا وێران کردنی چوار ھەزار و ٣٠٠ گوندی کۆتای هات. ئەنفال پڕۆسەیەکی گشت گیربوو بۆ لە ڕیشەوە لەناو بردنی نەتەوەی کورد، ئەو شاڵاوە لە ٩ی شوباتی ساڵی ١٩٨٨ دەستی پێکرد و لە ٦ی ئەیلولی ھەمان ساڵیش کۆتایی پێھات.
قوناغەکانی ئەنفال کردنی گەلی کرود بەم شێویە بوو:
قۆناغی یەکەم، ٩ی شوبات تا ٢٣ی شوباتی ١٩٨٨ بوو لە ناوچەکانی سەرگەڵو و بەرگەڵو سنووری شارۆچکەی سوورداشی سەربە قەزای دوکان لە پارێزگای سلێمانی.
قۆناغی دووەم، ٢٢ی شوبات تا یەکی نیسانی ١٩٨٨ ناوچەکانی قەرەداغی گرتەوە.
قۆناغی سێیەم، حەوتی نیسان تا ٢٠ی نیسانی ١٩٨٨ ئەم قۆناغە ناوچەکانی گەرمیان لە سنووری پارێزگای کەرکووک و سنووری شارەکانی"خوورماتوو، کەلار، کفری، دەربەندیخان، چەمچەماڵ و چەند شوێنێکی دیکەشی گرتەوە"، ئەم قۆناغە بە بەرفراوانی ئەو ناوچانەی گرتیەوە و زۆری قوربانی لە قۆناغەکانی تر جیاکراوەتەوە، ھەربۆیە ساڵیادی ئەو تاوانەش خراوەتە ئەم قۆناغە.
قۆناغی چوارەم، سێی ئایار تا ھەشتی ئایاری ١٩٨٨ ناوچەکانی دۆڵی زێی خوارووی گرتەوە کە ئاغجەلەر و گۆپتەپە و عەسکەر و ناوچەکانی شێخ بزێنی، کۆیە، خەلەکان، دوکان بوون.
قۆناغی پێنجەم و شەشەم و حەوتەم، پێنجی ئایار تا ٢٦ی ئایاری ١٩٨٨ ناوچەکانی بالیسان، شەقڵاوە، ھیران، نازەنین، سماقوڵی، دۆڵی ئالان، رواندوز، چۆمان، زنجیرە چیای قەندیل، رانیە، چوارقوڕنە، ھیزۆپ، چیای باواجی، بەشێک لە گوندەکانی کۆیە، دیبەگە، ئاڵتون کۆپری.
قۆناغی ھەشتەم، ٢٥ی ئاب تا ٦ی ئەیلوولی ١٩٨٨ ناوچەی بادینانی گرتەوە لە ئامێدی، دھۆک، زاخۆ، شێخان، ئاکرێ، بارزان.
کۆی پرۆسەکە زیانی زۆر گەورەی لێکەوتەوە لە سەرویاندا بێسەروشوێنکردن و زیندەبەچاڵکردنی ١٨٢ ھەزار کەس و رووخانی نزیکەی چوار ھەزار و ٣٠٠ گوند و گەیاندنی زیانی ملیارەھا دۆلار لە ئابووری ناوچە کوردییەکانی عێراق.
یادکردنهوهی تاوانی ئهنفال لهسهر ئاستی ههرێمی کوردستان، لهکاتێکدایه دۆزینهوهی گۆڕی بهکۆمهڵی ئهنفال کراوهکان لهناوچهکانی عێراق بهردهوامه، لهو چوارچێوهیهشدا ڕۆژی ههینی گۆڕێکی تری بهکۆمهڵی ئهنفال کراوهکان لهبیابانهکانی سهماوه دۆزرایهوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پرۆفسیۆر دکتۆر عەلی محی الدین قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان وتی کە پێغەمبەرەکەمان لەبارەی جیهاد، ئوممەتبوون، پەروەردە و تەواوی بوارەکان بۆ مسوڵمانەکان پێشەوا و رابەر بوو.
زانایان باسیان لە ئەرکی مسوڵمانەکان لە بەرامبەر جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر لە غەززە کرد و دەستنیشانیان کرد کە بایکۆت کردن ئەرکی تەواوی مسوڵمانەکانە.
بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" ئامادە کرابوو بەڕێوەچوو و هاوڵاتیانی بەشداربووی بەرنامەکە باسیان لەوە کرد کە ئەمڕۆ ئەوانەی ئیمانی راستیان بەدەست هێناوە غەززەییەکانن.
بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر ئامادەکرابوو بە بەشداری سەدان هەزار کەس بەڕێوەچوو و ئافرەتانی بەشداربوو باسیان لە هەست و رامانی خۆیان کرد.