رووداوێکی هاتوچۆ لە دیاربەکر: ٢٢ بریندار

لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای دیاربەکر-وێرانشار ٢٢ کەس بریندار بوون.
رووداوەکە ئەمڕۆ بەیانی کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە سەر رێگای ئۆڤاباغ رووی دا. بە پێی زانیارییەکان، رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و مینیپاسێکی هەڵگری کرێکارانی کشتوکاڵی بوو رووی دا.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢٢ کەس بریندار بوون.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی رەوانەی ناوچەکە کرا و بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کران.
دەستنیشانکرا، رەوشی تەندروستی بریندارەکان باشە.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستی پێ کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، ٤ سەربازی دیکەی کە بەهۆی گازی میسان لە ئەشکەوتێک لە هەرێمی کوردستان ژەهراوی بوبوون گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی سەربازەکان کە گیانیان لەدەستداوە گەشتە ١٢ کەس.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، ٣ سەربازی دیکەی کە بەهۆی گازی میسان لە ئەشکەوتێک لە هەرێمی کوردستان ژەهراوی بوبوون گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی سەربازەکان کە گیانیان لەدەستداوە گەشتە ٨ کەس.
٣٢ ساڵ پێشتر لە گوندی باشباغلاری شارۆچکەی ئەگینی (کەمالیە) پارێزگای ئەرزینگان ٢٩ کەس بە گوڵە کوژران و ٥ کەسیش بە شێوەیەکی وەحشیانە سووتێنران، بەڵام تا ئێستا بکەرانی ڕووداوەکە نەدۆزراینەوە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە کاردانەوەیان هەبوو بەرامبەر بە هێرشی قێزەون بۆ سەر پێغەمبەر لەلایەن گۆڤاری لەمانەوە، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشە بە تایبەتی ئاراستەی جیهانی موسڵمانانی ٢ ملیار و بە گشتی ئاراستەی هەموو ئەو کەسانە کراوە کە لە تورکیا دەژین.